لە هێرشی قوتابخانەی ئۆگەندا ٢٥ کەس لەلایەن داعشەوە کوژران

لانیکەم ٢٥ کەس لە قوتابخانەیەکی ڕۆژئاوای ئۆگەندا لەلایەن چەکدارانی پەیوەندیدار بە داعش کوژران، ژمارەیەک خوێندکاریش بێسەروشوێنن.

ناوەندی هەواڵ

 

پۆلیس ئاماژەی بەوەکردووە هێرشەکەی ڕۆژی هەینی لهلایەن هێزه دیموکراته هاوپەیمانییەکان (ADF) ئه نجامداوه، که گروپێکی ئۆگەندایه و بنکەیان له کۆماری دیموکراتی کۆنگۆیه، سەربازەکان بەدوای ئەو گروپەدا دەگەڕێن کە بەرەو پارکی نەتەوەیی ڤیرۆنگا لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ هەڵهاتوون.

 

فرێد ئینانگا، وتەبێژی پۆلیسی نیشتمانی ئەمڕۆ شەممە، لە بەیاننامەیەکدا وتی: تا ئێستا ٢٥ تەرم لە قوتابخانەکە دۆزراونەتەوە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی بۆڤێرا، هەروەها ژوورێکی قوتابخانەکە سوتێنرا و کۆگایەکی خۆراکیش دزراوە لەکاتی هێرشەکەی شەوی هەینیدا، پێدەچێت هێرشبەرەکان بۆمبیان لە ناوچەکەدا تەقاندبێتەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ژمارەی کوژراوان لەوانەیە نزیکەی ٤٠ کەس بێت، ترسی ئەوەش هەیە کە دەیان کەس ڕفێندرابن و ژمارەیەک خوێندکار هێشتا بێسەروشوێنن.

 

هێرشبەرەکان بەرەو پارکی نەتەوەیی ڤیرۆنگا هەڵهاتوون، کە کۆنترین و گەورەترین پارکی نەتەوەیی ئەفریقایە و شوێنی جۆرەها ئاژەڵی دەگمەنە، لەوانە گۆریلا شاخاوییەکان، ئۆگەندا و کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی هاوبەشیان لە ڕۆژهەڵاتی کۆنگۆ ئەنجامداوەم بۆ ڕێگریکردن لە هێرشی ئەو چەکدارانە.

 

هێرشەکەی سەر قوتابخانەکە کە کەمتر لە دوو کیلۆمەتر لە سنووری ئۆگاندا لەگەڵ کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ دوورە، یەکەم هێرشی لەو جۆرەیە بۆ سەر قوتابخانەیەکی ئۆگەندا لە ماوەی چەندین ساڵدا.

 

لە حوزەیرانی ١٩٩٨، ٨٠ خوێندکار لە ژووری حەوانەوەیان سوتێندران لە هێرشێکی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر پەیمانگەی تەکنیکی کیچوامبا، لە نزیک سنووری کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، زیاتر لە ١٠٠ خوێندکاریش ڕفێندران.