"پێویستە هەموو کەسێک چارەسەری کێشە ژینگەییەکان وەک ئەرکی خۆی ببینێت"

ڕیحان تەمۆ، وتەبێژی کۆمیتەی ژینگەیی کۆنگرەی ستاری ڕۆژئاوا سیاسەتی سیستماتیکی لە دژی ژینگە هەڵسەنگاند.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

قامیشلۆ-گەردوون بە هێرشی سیستماتیک و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی پیسبووە، ڕیحان تەمۆ، وتەبێژی کۆمیتەی ژینگەیی کۆنگرەی ستاری ڕۆژئاوا، دەربارەی هێرشی سیستماتیک بۆ سەر ژینگە قسەی کرد.

 

"سروشت هاوسەنگی بوون دەپارێزێت"

ڕیحان تەمۆ، ئاماژەی بەوەکرد سروشت بە هزر و پێگەی مرۆڤ ناسراوە و وتی: لە ڕێگەی سروشتەوە بیر و پێگە و ڕاستی مرۆڤ دەناسرێت، هەموو شتێکی ئەم سروشتە دەبێت وەک ڕۆح ببیندرێت، بەتایبەتی ئاو، دار، خاک، ڕووبار، کانی، بەرد، ئەو سروشتەی کە ئێمە تێیدا دەژین وەک زنجیرەیەک بەیەکەوە بەستراون، بوونی دارێک و ڕووبارێک و ئاو و چیایەک دەبێت بەها و مانای پێببەخشرێت و وەک شتێکی زیندوو و پیرۆز سەیر بکرێت، سروشت کە لە ژینگە پێکهاتووە و لەم ژینگەیەدا مرۆڤ و گیانەوەر و بوونەوەر و سەوزایی و ڕووەکی جیاواز هەیە، بەم ڕەنگە زۆرە، هاوسەنگیی بوون دەپارێزێت".

 

"سروشتی دووەم مرۆڤە"

ڕیحان تەمۆ ئاماژەی بەوەدا کە مرۆڤ سروشتی دووەمە و وتی: مرۆڤ سروشتی دووەمە، چونکە هەموو شتێک لە سروشتدا لە جەستەی مرۆڤدا بەدی دەکرێت، لە ڕووی زانیاریەوە دەڵێن گەردوون ٧٠% ئاو و ئەوی تر زەوییە و چیا و دار و شتی زیندووی جیاواز لەم خاکەدا هەیە، لە هەمان کاتدا ٧٥% ی خەڵک پێویستیان بە ئاو هەیە بۆ جەستەیان و ڕێژەکەی تریشیان پێست و ئێسکە، لەبەر ئەوەیە کە سروشتی ماڵەکەمانە سەرەڕای ئەوەش، یەکەم سروشت کە تێیدا دەژین ڕێگە بە ژیانی خەڵک دەدات کە بە هاوسەنگی و پەیوەندی لە نێو پێکهاتەکانیدا بەردەوام بێت و بوونی خۆی بپارێزێت.

 

هێرش بۆ سەر سروشتی میزۆپۆتامیا

ڕیحان تەمۆ ئاماژەی بەوەدا کە میزۆپۆتامیا ناوچەیەکی زۆر دەوڵەمەندە و وتی: میزۆپۆتامیا کە ناوەندەکەی کوردستانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە چەندین جۆری زیندەوەر و سامانی زەوی و سەوزایی ناسراوە، لەم خاکەدا ڕووەک هەیە بۆ چاکبوونەوە و سەوزایی بۆ بۆن و جوانی، ئەمەش دەبێتە هۆی سەرنجدانی چەندین ڕەنگ و جۆری جیاواز لە باڵندە و بوونەوەرەکان، بۆ نمونە، لە چۆڵەوانیدا، ئاشکرایە کە چی زیندووە، وەک مار کە بەپێی سروشتی چۆڵەوانی دەژین، لەمێژە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە چاندنی دار و کشتوکاڵ و ڕووبار و ئاو و کانی ناسراوە، بەڵام ئەمڕۆ هێرشی سیستماتیک لە دژی سروشت ئەنجام دەدرێت بڕینی دار لەناوچە داگیرکراوەکان بە ئەنقەست دەکرێت بۆ ئەوەی گۆڕانکارییەکی دیمۆگرافی ئەنجام بدرێت و کەش و هەوای ناوچەکە بگۆڕدرێت، بەم داگیرکارییە هێرشەکان دژی سروشت ڕوودەدەن ئەو ناوچانەی کە ئەمڕۆ وەک دارستان دەبینرێن دەگۆڕدرێن بۆ بیابانی ڕووت".

 

"بەهۆی سیاسەتی ڕژێمی بەعسەوە خەڵک ڕوویان لە کشتوکاڵ کرد"

ڕیحان تەمۆ تیشکی خستە سەر سەردەمی ڕژێمی بەعس کە بە سیاسەتی هەژارییەوە سەیری ناوچەکەی کرد و لە بەردەوامیدا وتی: ڕژێمی بەعس کە زیاتر لە ٥٠ ساڵە فەرمانڕەوایی ناوچەکەی کردووە، لە بواری ژینگەییدا هیچ پەرەی بە هیچ نەداوە، هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە خەڵک ڕووبکەنە کشتوکاڵ و چەندین جۆری وەرزی وەک گەنم و جۆ و جۆرەکانی تر، هەروەها قەیرانی هەرێم لە ساڵی ٢٠١٢، ٢٠١٣ بووە هۆی کەمبوونەوەی کەرەستەی گەرمکەرەوەی وەک سوتەمەنی کە بووە هۆی بڕینی دار.

 

"هۆکارەکانی کۆچکردنی باڵندە و لەدەستدانی جۆری ماسییەکان هێرشە بۆ سەر سروشت"

ڕیحان تەمۆ هۆکاری کۆچکردنی باڵندە و زیندەوەرەکانی دیکەی ناوچەکەی بەبیرهێنایەوەو وتی: لەگەڵ ئەو قەیران و ئاڵۆزییەی کە ڕوویدا، خەڵک داری گشتی بۆ خۆیان دەبڕنەوە ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە چەندین ڕەنگ و جۆری باڵندە و بوونەوەر لە ناوچەکە کۆچبکەن، ئەو دارانەی کە بڕدرابوون، چەکە بەکارهاتووەکان، شەڕی ئاو لەهەرێمدا بەرپا دەبێت و بڕینی ڕووبارەکان و وشکبوونی کانیەکان هەموو هۆکارن بۆ کۆچکردنی باڵندە، کەمبونەوەی ئاوی ڕووباری فورات بووە هۆی لەدەستدانی چەندین جۆری ماسی بۆ نمونە بەهۆی ئەو وشکەساڵییە نەخۆشییەکانی نەخۆشیی لیشمانیا و کۆلێرا دروست بووە و هەزاران کەس تووشی نەخۆشی بوون، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی کە لەسەر کوردستان بەکاردێت دەبێتەهۆی کۆچ و مردنی زیندووان.

 

 لەسەر چارەسەرییەکان بۆ پاراستنی ژینگە، ڕیحان تەمۆ وتی: بۆ ئەوەی بتوانین لەو کێشانە ڕزگاربین و جارێکی تر ناوچەکانمان بە ژینگە بپارێزین، پێویستە بگەڕێینەوە سەر کاری زانستی بۆ ئەوەی ژینگەکەمان سەوز بکەینەوە، درەختەکان دەبێ بپارێزرێن و زیاد بکرێن، پێویستە پارێزگاکان نوێ بکرێنەوە و دروست بکرێنەوە بۆ ئەوەی بتوانین ڕەنگی باڵندەکان بهێنینە هەرێمەکانمان، وەک چارەسەرێک، ئێمە وەک پلاتفۆرمی ژنانی ژینگە لە بەیاننامەیەکدا کەمپەینی چاندنی دارمان ڕاگەیاند، بۆ وەڵامدانەوەی ئەو کار و داگیرکارییە بە دروشمی "لە دژی چەکی کیمیایی لە وڵاتەکەمان و بیابانەکان دارستان دروست دەکەین" هەموو کەسێک دەبێت چارەسەری کێشە ژینگەییەکان وەک ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی ببینێت، ئامانجمان ئەوەیە کە ژینگەی خۆمان بپارێزین و هەمووان بکەینە هاوبەشی ئەم بەرگریە، ئێمە دەتوانین ئەو وڵاتە جوان بکەین کە هەزاران کەس خوێنی خۆیان ڕشتووە و پیلانی داگیرکاری تێکدەشکێنن و ڕێگری لەو نەخۆشیانە دەکەین کە ژیانی خەڵک دەخاتە مەترسییەوە.