"سنوورەکانی نێوان ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لادەبەین"

ژنانی کانتۆنی کۆبانێ کە یەکەم پریشکی شۆڕشی ژنانیان هەڵگیرساند، پشتیوانییان لە ڕاپەڕینی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد. ئەو ژنانە ئاماژەیان بەوەدا، بۆ سەرکەوتنی شۆڕش دەچنە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سنوورەکان لەناو دەبەن.

بەرچەم جودی

 

کۆبانێ- لە ناوچەی کوردان ژنانی میزۆپۆتامیا کە پشت بە ئایدۆلۆژیای عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەبەستن، لە ژێر ناوی "ژن، ژیان، ئازادی" لەسەر سنگی کوردستان ڕاپەڕین و شۆڕشیان دەستپێکرد. ئەم سەرهەڵدانە بووەتە هیوای ڕزگاری و ئازادی بۆ ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان.

 

لە سەدەی بیست و یەکەمدا ژنانی کورد پێشەنگایەتی سەرهەڵدانیان لە دژی سیستمی دەوڵەت-پیاو بۆ ژنانی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد، یەکەم پریشکی شۆڕشی ژنان لە ١٩ی تەمموزی ٢٠١٢ لە کانتۆنی کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد. ئەو شۆڕشەی کە ١٠ ساڵە بەردەوامە، ژنان دەتوانن دەستکەوتی بەرچاویان هەبێت لە هەموو بوارەکانی ژیاندا، شۆڕشی ئازادی و ژیانی نوێ لق و پۆپی خۆی بۆ هەموو پارچەکانی کوردستان بڵاوکردەوە، بەتایبەتی ژنان ئەو ئەزموونەیان لە باوەش گرت و لە هەموو دەرفەتێکدا خەباتیان کرد بۆ ئەوەی بتوانن شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان بکەن، هەربۆیە لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٢ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژنان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" ڕژانە سەر شەقامەکان و ماوەی ٧ مانگە سەرهەڵدان بەردەوامە.

 

پێویستە سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' زیاتر بکرێت

ئەڤین بەرەواد باسی لەوەکرد، سەرکەوتنی ڕاپەڕین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ڕۆژئاوای کوردستانیش گرنگە و وتی: پریشکی ئازادی و ئازایەتی و خەباتی ژنان لە کۆبانێ دەستیپێکرد و تەشەنەی کرد بۆ جیهان، وەک دەزانرێت ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرامبەر هەراسانکردن و چەوساندنەوە و بازاڕی ڕەش سەریانهەڵدا، بەم هەنگاوە ژنانی ڕۆژهەڵات ڕووبەڕووی چەندین هێرش و ئەشکەنجە بوونەتەوە، بەهۆی ئەم پریشکەوە شۆڕشی ژنان لەسەر ئەم بنەمایە دەستی پێکرد و بینیمان جارێکی دیکە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" سەریهەڵدا و ئەمجارەیان بوو بە جیهانی، ٧ مانگە حکومەتی ئێران بە هەموو شێوەیەک هەوڵی کوژاندنەوەی تیشکی ئەم شۆڕشە دەدات. زیاتر لە ٩٠٠ خوێندکاری کچ ژەهراوی بوون، ئێمە وەک ژن ئەم هەڵسەنگاندنە دەکەین، ئەگەر سەرهەڵدان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرکوت بکرێت، ئەمجارە هێرش دەکەنە سەر شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان، بۆیە پێویستە سەرهەڵدانی ڕۆژهەڵات گەورەتر بکرێت و شۆڕشی ڕۆژئاوا بپارێزرێت بۆ ئەوەی ئەم میراتە هەمیشەیی بێت.

 

"تووڕەیی خۆیان کردە سەرهەڵدانی ئازادی"

جیهان بۆزان ڕایگەیاند، کە ژنانی کوردستان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" ئازاد دەبن و وتی: دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بووەتە دروشمی سەردەم بۆ ژنان، ئێمە وەک ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان، ژیانمان بە پێی ناوەڕۆکی ئەو فەلسەفەیە ڕێکخستووە، ئەم دروشمە جێگایەکی گرنگی هەیە و لە کارنامەی ژنانی جیهاندا جێگەیەکی گەورەی گرتووە، حکومەتی ئێران لە ڕێگەی ئیسلامی ڕادیکاڵەوە ژیانی ژنانی بەپێی ژیانی خۆیان ڕێکخستووە، ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئێستا ناڕەزایی و خواستی خۆیان بۆ گۆڕینی سیستمی ئێران بە کوشتنی ژینا ئەمینی دەربڕی، کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ئێرانەوە بووە ئامرازی ڕاپەڕینی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، ئێمە وەک ژنانی کۆبانێ پێشوازی لەم ڕاپەڕینە دەکەین و سنورەکانی نێوانمان دەشكێنین و دەچینە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

 

"بۆ سەرکەوتنی شۆڕشی ژنان ڕوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین"

سەمیرە ئەحمەد سەرنجی بۆ هاوپشتی ژنانی کورد لە کاتە سەختەکاندا ڕاکێشا و ڕایگەیاند کە سنوورەکان لادەبەن و بەرەو ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەونەڕێ، "لە سەرەتاوە سەرهەڵدان و سەرهەڵدانی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە یەک دەزانم، بەتایبەتی خاوەندارێتییان لە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی"، ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئازایەتی و ئیمان و ئیرادەیەکی زۆریان هەیە بۆ فڕێدانی پەچەی ڕەشیان و ئەم خەباتە دەکەنە سەرهەڵدان، بۆ ئەوەی خۆیان لە کۆت و بەندەکانی سیستمی دەوڵەت-پیاو ڕزگار بکەن، لەم کاتە سەختەدا پێویستمان بە هاودەنگییە، وەک چۆن ژنانی باکووری کوردستان لە بەرخۆدانی کۆبانێدا سنوورەکانیان لابرد و ڕژانە کۆبانێ، هەروەک چۆن ژنان لە هەموو باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە شەڕی عەفریندا چوونە عەفرین، ئێمەش دەیکەین و دەچینە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.