ڕۆڵی ژنان له سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رز ده‌نرخێندرێت
ڕۆلی ژنان له‌سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌ماهه‌نگی له نێوان ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان و كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
ناوەندی هەواڵ
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له نێوان د.خانزاد ئه‌حمه‌د, ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان و شاندی هاوبه‌شی ئۆفیسه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، دەربارەی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری گفتوگۆیان کرد.
د. خانزاد ئه‌حمه‌د، دووپاتی كرده‌وه، ڕۆڵ و پێگه‌ی ژنان له هه‌موو بواره‌كاندا له به‌رچاو گیراوه، ژنان رۆڵێكی به‌رچاویان هه‌یه له سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان هه‌ماهه‌نگ و هاوكار ده‌بێت له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆن بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆسه دیموكراتییه.
هه‌ر له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پڕۆگرام و پلانی كاری ساڵی ٢٠٢٣ی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان له بواره‌كانی تواناسازیی و گه‌شه‌پێداندا، خرایه‌ڕوو.