ڕەمزیە محەمەد: بە دروشمی ژن ژیان ئازادی دەچینە ناو ساڵی ٢٠٢٣

ڕەمزیە محەمەد وتەبێژی کۆنگرەی ستاری ڕۆژئاوا کارو خەباتی ماوەی ساڵێکی ڕێکخراوی ژنانی هەڵسەنگاند و وتی : "بە ڕێی تێکۆشان و ژن ژیان ئازادی بچنە ساڵی ٢٠٢٣و گەرەنتی پێگەی مێژوویی خۆت بکە بەرامبەر هەموو دوژمنان".

ڕۆژ هۆزان

 

قامیشلۆ- ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار، کە لە ١٢ کۆمیتە لەسەر ٩ بنەمای نەتەوەیی دیموکراتی، کارەکانی خۆی بەڕێوەدەبات،  لە ساڵی ٢٠٢٢دا ژنان بەردەوام بوون لە هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی شۆڕشی ژنان لە سەرتاسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە تێپەڕبوون بۆ ساڵی ٢٠٢٣، کۆنگرەی ستار لە هەموو بوارەکانی ژیان و کۆمەڵگە و خەبات و سیاسەتدا کاری تەواوی بەجێهێشت، ڕەمزیە محەمەد وتەبێژی کۆنگرەی ستاری ڕۆژئاوا ماوەی ساڵێک کاری ڕێکخراوی ژنانی هەڵسەنگاند.

 

ژنان لە بەرامبەر هێرشەکانی فاشیزمدا بەرخۆدانیان کرد

ڕەمزیە محەمەد دەربارەی تێکۆشانی ژنان لە ساڵی ٢٠٢٢و هێرشەکانی دژ بە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و هەروەها تێکۆشانی ژنانی لە بەرامبەر داگیرکاری قسەیکرد و ڕایگەیاند، کە ژنان بە توندی وەڵامی هێرشە داگیرکارییەکان و کارە پیسەکانی دەوڵەتی تورکیان دایەوەو وتی: "ساڵی ٢٠٢٢ کارەکانمان بە کۆبوونەوەی کاری ساڵ دەستیپێکرد و لەهەڵسەنگاندنەکانی کۆبوونەوەکەی یەک ساڵەدا چەندین پلان خرایەبەردەم و زۆربەیان جێبەجێکران، ئێمە لە ڕیزەچالاکی ٨ی ئادار دەستمانپێکردو تا ٤ی نیسان بە بەشداری هەموو ئەو لیژنانەی کە ڕۆڵ و ئەرکیان هەبوو و ڕەنگی ژنانیان دا بە تێکۆشانی ٨ی ئادار".

 

بۆ گۆڕینی وشیاریی پەروەردە درا

ڕەمزیە محەمەد، ئاماژەی بەوەکرد کە یەکێک لەچالاکییە سەرەکییەکانی کۆنگرەی ستار لە ماوەی ساڵدا پەروەردەیە و کاری پەروەردەیی خۆی بەم شێوەیە هەڵسەنگاندووە: "لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا لە بەرزکردنەوەی تێکۆشانی ژنان لە دژی توندوتیژی، گۆڕینی وشیاری پیاو هەنگاوێکی سەرەکی بوو بۆ ئێمە، ژنان زۆرترین ئازار دەچێژن لە سیاسەتی توندوتیژی و داگیرکاریدا، بۆ ئەم پیاوانە لە کۆمەڵگای ئێمەدا توندوتیژی دژ بە ژنان پێویستە  بزانن و بیبینن و دژی ئەو هێرشانە تێکۆشان بکەن، کاتێک زانستێک لەم ئاڕاستەیەدا دروست دەبێت، هەموو کەسێک دەگاتە ئاستی تێگەیشتن و زانین لە ڕاستی".

 

"پێشنیارەکانی ژنان دەکرێنە بنەما"

ڕەمزیە محەمەد لە بەردەوامی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر ئەو هەڵمەتانەی کە ڕێکخراوی ژنان ئەنجامیان داوە و ڕاشیگەیاند، کە هەموو ڕێکخراوەکانی ژنان لە هەرێمەکە لە ٢٥ی تشرینی دووەمدا لەژێر چەتری ئەنجومەنی ژنانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریادا پلاتفۆرمیان ڕێکخستووە، وتی: "لە پلاتفۆڕمەکەدا زنجیرەیەک چالاکی دژی توندوتیژی و بەرزکردنەوەی زانست و بەرزکردنەوەی تێکۆشان لەسەر بنەمای بۆچوون و پێشنیارەکانی ژنان بوو، ژنان لەم شۆڕشەدا ناسنامەیەکی ڕاستەقینەیان بەدەستهێناوەو هەروەها ڕۆڵێکی باشیان لە ئاستی سیاسی و ڕێکخراوەییدا گێڕاوە".

 

بە وتنی: "ئەگەر ئێمەی ژنان لە ژیاندا خۆمان نەپارێزین، ئەوا ناتوانین دەستکەوتەکانی شۆڕشەکەمان بپارێزین"، ڕەمزیە محەمەد، تیشکی خستە سەر گرنگی و پاراستنی شۆڕش و لەبارەی ئەو ژنە پێشەنگانەی کە لە هێرشەکانی فاشیزمی دەوڵەتی پیاودا گیانیان لەدەستداوە وتی: "پێشەنگەکانمان کە لە کۆتایی ئەمساڵدا لە بە ئامانجگرتنی داگیرکەران گەیشتنە ئاستی شەهیدبوون وەک هەڤاڵ هەدیە عەبدوڵا، چیچەک هارونی، ژیان تۆڵهەڵدان و زەینەب سارۆخان، بەردەوام لەبەردەم دوژمنانی ژنان بەرخۆدانیان کرد و مۆری خۆیان لەسەر مێژووی قارەمانێتی ژنان دا، گەلەکەمان ئەوەشیان سەلماندووە کە لە دژی هەموو جۆرە هێرشێک بە خاکەکەیانەوە گرێدراون ئێمە بەم ڕۆحەوە دەچینە ناو ساڵی نوێوە و هەڵوێستی مێژوویی خۆمان لە دژی هەموو دوژمنان نیشان دەدەین".

 

"دەمانەوێت یەکگرتنی ژنان لە ئاستی جیهانیدا دروست بکرێت"

ڕەمزیە محەمەد، کارەکانی ڕێکخراوی ژنانی گشتی باکوری و ڕۆژهەڵاتی سوریای ڕاگەیاند و وتی: "کاری ڕێکخراوی ژنانی گشتی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هاوپەیمانییەکی گەورەی لەنێوان ژناندا دروست کردووە، تێکۆشانی ژنان لە وەڵامی هێرش و داگیرکاریی هەرێمەکە یەکدەنگ بوو ڕێکخراوەکانی ژنان وەڵامی ئەو سیاسەتانەیان دایەوە کە لە ڕووی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە لەسەر ئێمە پەیڕەو دەکران، خەباتی کۆنگرەی ستار لە دەرەوەی وڵات لە ئاستێکی بەهێزدا ئەنجام درا و گەیشتە لوتکە کە هەموو جیهان بە وریاییەوە پەیڕەوی بکات و سوودی لێ وەربگرێت، دیپلۆماسییەتی ئێمە گەیشتووەتە چەندین وڵات و ڕێکخراوەکانی ژنان لەسەر چەندین دەستپێشخەری ژنان دەستیان پێکردووە و هاودەنگیی ژنانی نێودەوڵەتی لەگەڵ کۆنگرەی ستار بەهێزتر کردووە، دەستپێشخەریی ئێمە لە دژی داگیرکاریی و دەستپێشخەریی نوێ بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ هەموو ڕێکخراوەکانی ژنانی گرتەوە هەروەها ئەو کۆنفرانسانەی کە لە وڵاتانی وەک تونسدا سازکراون ڕۆڵێکی گرنگیان لە شوێن و وۆرکشۆپەکەیدا گێڕا، هەروەها کۆنگرەی جیهانی کە لە بەرلین بەڕێوەچوو، تەڤگەری ژنانی کۆنگرەی ستار، بەشدارییان کرد و تیشک خرایە سەر ئەرکی ژنان، لە لایەکی دیکەوە نوێنەرانی ئێمە لە لوبنان و باشووری کوردستان بە بەرزکردنەوەی چالاکی پشتیوانی بۆ ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان بەشدارییان لە بزووتنەوەکەدا کرد، سیاسەتی دژ بەڕێکخراوی ژنان لەپلاندان و دەیانهەوێت کودەتا بەشۆڕشەکەمان بکەن، شۆڕشەکەمان کاریگەرییەکی زۆری هەبوو، لە ڕاپەڕینەکانی ژنان و لە کەسایەتیی ژینا ئەمینی ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە شۆڕشی ژنان پێناسە دەکەین، لە ڕاستیدا دروشمی "ژن ژیان ئازادی" لە نێو هەموو ژناندا شۆڕشێکی دروست کردووە و فەلسەفەی ژیانی نوێی بۆ ژنان قبوڵ کردووە".

 

کاری کۆمیتەی کۆنگرەی ستار لە ساڵی ٢٠٢٢

ڕەمزیە محەمەد تیشکی خستە سەر کارەکانی کۆمیتەی کۆنگرەی ستار لە ساڵی ٢٠٢٢و لە ناو کۆمەڵگەدا خۆی دامەزراند و بە ١٢ کۆمیتە لەسەر ٩ ڕەهەندی نەتەوەیی دیموکراتی خۆی ڕێکدەخات، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە ئەم ٩ بنەمایە پێویستییەکی گەورەیە بۆ هەبوونی ژنان و ئازادی، ڕەمزیە محەمەد لە بەردەوامی لێدوانەکانیدا وتی: "لەسەر ئاستی ئەو کۆنفرانسانەی ئەمساڵ بەڕێوەچوو، هەموو ژنان ڕاوبۆچوونەکانیان هەڵسەنگاند و هاوبەشیان کرد، هەموو ئەو ئاستەنگ و گرفتانەی کە لە کۆمەڵگادا ڕووبەڕوویان دەبینەوە تاوتوێمان کرد لەوێ لەسەر ئاستی کامپی کۆچبەران وەک کۆنگرەی ستار ڕێکخستن کرا بۆ ئەو بابەتانەی بەڕاستی پەیوەندیدارن بە ژنانەوە، لەلایەن لیژنەی پەروەردەوە هەزاران خولی ڕاهێنان بۆ ژنان کرایەوە لەبەڕێوەبەرایەتییەوە تا ژنانی کۆمەڵگە بەجۆرێک کارمان کردووە کە بتوانین وەڵامی ئەو گۆڕانکارییانەی ئێستا بدەینەوە، ئەلتەرناتیڤێکی سروشتیش لەلایەن لیژنەی تەندروستییەوە پەرەیپێدرا بۆ ئەوەی بتوانین خۆمان بپارێزین لە دژی ئەو شەڕ و چەکانەی کە لەدژی ئێمە بەکارهێنراون، لەم بارەیه وه چەندین مەشقی تەندروستی پێشکەش بەژنان کرا، لەڕووی ئابوورییەوە بۆ پەرەپێدانی کارەکانمان وەک ژنان چەندین هاوکاری کشتوکاڵی و ئاژەڵداری و کاری جۆراوجۆر بەرەوپێشبرا، ژنان لەوێ کار دەکەن و سوود لەبەرهەمەکانیان وەردەگرن، هەروەها ئێمە بەرهەمە کشتوکاڵی و زەوییەکانمان بە گشتی پێشکەش بە کۆمەڵگا دەکەین، پلانمان هەیە ساڵی داهاتوو هاوکاری لەگەڵ ئەو کەسانە بکەینەوە کە لە کۆمەڵگەکەماندان و سوودەکانیان بۆ ئەو کەسانە بەجێ بهێڵن".

 

ئامانجمان کۆکردنەوەی کلتووری گەلانی ناوچەکەیە

ڕەمزیە محەمەد باسی لەکاری لیژنەی ڕۆشنبیری و ئیکۆلۆژی و پەیوەندی و خۆپاراستن کردو ئاماژەی بەوەکرد کە بەهۆی هێرش بۆ سەر کلتور و مێژووی کۆمەڵگە کۆمیتەی ڕۆشنبیری کۆنگرەی ستار پرۆژەی پاراستن و ناساندنی کلتوری گەلانی ناوچەکەی بە هیلالی زێڕین دەستپێکردووە و وتی: "ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە هەموو پێکهاتەکانی دانیشتووی هەرێم زانیاریان هەبێت لە پێناسەکردنی کلتورەکەیاندا بۆیە ئەم ئەرکە پیرۆزەمان خستۆتە سەر شانمان بۆ کۆکردنەوەی کلتوری گەلانی ناوچەکە و پاراستنیان لە هەموو جۆرە هێرشێک، ڕۆحی مێژوویی ئەم پێکهاتانە هاوبەش دەکەین، هەروەها دەمانەوێت لە ڕێگەی لیژنەی پەیوەندییەکانمانەوە ئەم پشکانە فراوان بکەن و بناسنەوە کۆمیتەی ژینگەناسی ئێمە کاری زۆر باش دەکات بۆ پاراستنی ژینگە،  لەم بارەیهوه چەندین هەنگاوی کلتوری و خاوێنکردنه وه ی شار و شەقامەکانمان دەست پێکردووە ئەم هەنگاوە پێویستیەکی کۆمەڵگەی ئێمەیە بەهۆی جەنگەوە کە دەکرێت کاریگەری خراپی لەسەر ژینگە هەیە و سروشتی ئێمە زۆر زیانمەند دەبێت، تا بتوانین لە بواری ژینگەییەوە پەرە بە خۆمان بدەین، زیاتر دەتوانین بە جوانی پارێزگاری لە شارستانیەتی ناوچەکە بکەین کۆمیتەی خۆپاراستنمان لە سەرەتای شۆڕشەوە بارێکی قورسی لەسەر شانی خۆی داناوە، ڕاستە ئێمە هێزی بەرگریمان هەیە، بەڵام بەرگری لەخۆمان ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە سەقامگیری گەڕەک و شار و شەقامەکان و تا ئێستا درێژە بە ئەرکەکانی خۆمان دەدەین".

 

"کارەکانمان لە دژی داگیرکاریی بەهێز دەبێت"

ڕەمزیە محەمەد بە هیوای بەرزکردنەوەی ئاستی تێکۆشانی ژنان و ئازادییە بەردەوامەکانی کۆتایی بە قسەکانی هێناو وتی: ""ئەو بوونەی کە لە لەناوچوونەوە دروست کراوە، بە کاری درێژمەودای ساڵێک دیاری کراوە، بۆ چ مەبەستێک دەچینە ناو ساڵی ٢٠٢٣ کارەکەمان زیاتر ڕێکدەخرێت، با ساڵی داهاتوو کارەکانمان لە دژی گۆشەگیری و داگیرکاری و توندوتیژی بەهێزتر بێت تێکۆشانمان بۆ بەرخۆدانی ژنان و رێبەر ئاپۆ زیاد بکەین و بە دروشمی "ژن ژیان ئازادی"  دەچێتە ساڵی ٢٠٢٣ بۆ ئەوەی بتوانین ئازادی ژن و کۆمەڵگە بەدەستبهێنین".