چوارچێوەی هەماهەنگی مەرجی هەیە و یەنەکەش لەگەڵ مەرجەکانی دایە
چواچێوەی هەماهەنگی شیعەکان مەرجی لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەوە هەیە و فراکسیۆنی یەنەکەش لەبارەی هەڵوێستی حزبەکەیەوە دەڵێت لەگەڵ مەرجەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دایە.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژەڤی گەرمی عێراق داواکاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەڵبژاردنی پێشوەختەیە بۆ دووبارە بنیادنانەوەی پەرلەمان دوور لە دەستوەردانی دەرەکی و لە چوارچێوەی یاسا و دەستوردا.
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی داوە کە چەند مەرجێکیان هەیە بۆ ڕازی بوون بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنى نوینەرانى عێراق، ئەوانیش لە چوارچێوەی یاسایی هەڵبژاردن و گۆرانکاری دایە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە مەرجێکى دیکەی چوارچێوەی هەماهەنگی بریتیە لە ئەنجامدانی دانیشتنێکی پەرلەمان بەمەبەستی دیاریکردنی ئەو ڕێگەچارە یاسایی و دەستورییانەی، کە دەکرێت لە ڕێگەیانەوە پەرلەمان هەڵبوەشێندرێتەوە، ڕاشیانگەیاند پێویستە کۆدەنگییەکی نیشتمانی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنى نوێنەران و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دروست بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان-یەنەکە لە پەرلەمانی عێراق لەسەر ناوی حزبەکەی بۆ میدیا ئاماژەی بەوەداوە کە حزبەکەیان لەگەڵ ڕای چوارچێوەی هەماهەنگییە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردنەکان.
پرسی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی پێشوەختە لەکاتێکدایە کە سەرۆکی ڕەوتی سەدر ماوەی هەفتەیەکی بۆ دادگا دیاریکردووە تا لەبارەی هەڵوەشاندنەوەکەوە قسەی خۆی بکات، لەو بارەیەوە یەنەکە خستیەڕوو، "کە ڕهوتی سهدر ئهگهر بیهوێت پهرلهمان ههڵبوهشێنێتهوه و ههڵبژاردنی پێشوهخته بكرێت، ئهمانه میكانیزمی دهستوریی ههیه، ناكرێت لەبەر خواستی لایەنێک پێشێلی دەستوور و یاساکان بکرێت و ئەوە كارێكه گونجاو نییه".