بەڕێوەبەری نووسینی ئاژانسی میزۆپۆتامیا ئازاد کرا
دیرەن یورتسەڤەر، بەڕێوەبەری کاری نووسینی ئاژانسی میزۆپۆتامیا دوای لێکۆڵینەوە و وەرگرتنی لێدوان لێی، ئازاد کرا.
ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەری کاری نووسینی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، دیرەن یورتسەڤەر کە شەوی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، ئازاد کرا.
دیرەن یورتسەڤەر، کە لە ئامەدەوە چووبووە ئەستەنبوڵ، شەوی ڕابردوو لە فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچەن بە بیانووی ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، ڕاگیراوە، دیرەن یورتسەڤەر، دوای دەستبەسەرکرانی گواستراوەتەوە بۆ نوسینگەی فڕۆکەخانەکە و بە مەبەستی وەرگرتنی لێدوان لی دەستبەسەر کرا.
دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستبەسەرکردنی، سەربەستکراوە و بڕیارە لە دادگای دادگای ئیستەنبوڵ ئیفادە بدات.