سێ هەزار منداڵ لە تاران نەچوونەتەوە بەر خوێندن

منداڵان لە ئێران ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە لە کاتی تۆمارکردن لە خوێندنگە، چونکە زۆربەیان بەڵگەنامەی فەرمییان نییە یان دواکەوتوون لە تۆمارکردن بەهۆی نەبوونی زانیاری.

ناوەندی هەواڵ

 

مەریەک خاک ڕەنگین، سەرۆکی کۆمەڵەی منداڵانی کرێکارانی سەر شەقام لە ڕێکخراوی چاودێری کۆمەڵایەتی ئێران ڕایگەیاند، تەنها لە تاران نزیکەی سێ هەزار منداڵ وازیان لە خوێندن هێناوە.

 

وتی: نزیکەی سێ هەزار منداڵ تەنها لە خوێندنگەکانی تاران وازیان لە خوێندن هێناوە و ئەو منداڵانەن کە بەڵگەنامەی فەرمییان نییە، بۆیە ناتوانن خۆیان تۆماربکەن لە خوێندنگەکان، هەندێک جار ناتوانن خۆیان تۆماربکەن بەهۆی توانای تەواوی هەندێک لە قوتابخانەکان بۆ تۆمارکردن.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو خوێندکارانەی کە دەیانەوێت بچنە بەر خوێندن پێویستە سەرەتا خۆیان تۆماربکەن لە سیستمی پەروەردەدا بۆ ئەوەی مۆڵەتی خۆیان وەربگرن لە خوێندنگەکان، سیستمەکە هەمیشە لە تشرینی یەکەم یان تشرینی دووەم کراوەیە، بۆیە منداڵان دواکەوتن لە تۆمارکردن و لەبەر ئەوە ڕووبەڕووی دواکەوتنی خوێندن دەبنەوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، منداڵان ناتوانن خۆیان تۆماربکەن لەبەر ئەوەی بەڵگەنامەی فەرمییان نییە یان ڕووبەڕووی نەبوونی زانیاری دەبنەوە بۆ تۆمارکردن، بۆیە زۆرێک لەو منداڵانەی لەسەر شەقامەکان کار دەکەن یان ئەوانەی وازیان لە خوێندن هێناوە بەڵگەنامەی فەرمییان نییە.