"بە هێرشکردنە سەر مردووەکان، هەوڵی لەناوبردنی یادەوەری کۆمەڵایەتی دەدەن"

دەریا ئایدن، هاوسەرۆکی دەستپێشخەری دادپەروەری و ڕێزگرتن لە مردووان ڕایگەیاند، هێرشەکان بۆ سەر لاشەکان هەوڵی لەناوبردنی یادەوەری کۆمەڵایەتی دەدەن.

پێلین ئۆزکاپتان

 

ئیستەنبوڵ- چەندین ساڵە هێرش بۆ سەر مردووان و گۆڕستانەکان بەردەوامی هەیە، ئەشکەنجە لەسەر لاشەی گیانبەختکردووان و مردووان ئەنجام دەدرێت، وێرانکردنی گۆڕستانەکان و ڕادەستنەکردنەوەی لاشەکان وەک سیاسەتی توندوتیژی بۆ مردووەکە و کەسوکاریان بەکاردێت، لە ساڵی ٢٠٢٠، ئێسکەکانی یەڵماز ئوزۆنی هەپەگە دوای سێ ساڵ لە سندوقێکدا ڕادەستی خێزانەکەی کرا.

 

دەریا ئایدن، هاوسەرۆکی دەستپێشخەری دادپەروەری و ڕێزگرتن لە مردووان لەوبارەیەوە وتی: توندوتیژی دژی مردووان وگیانبەختکردووان سیاسەتێکە و پشت بە سیاسەتی دیکەی توندوتیژی دەبەستێت، بۆیە پێویستە ئەم کێشەیە لەگەڵ کەسانی دیکەدا هەڵبسەنگێنین.

 

ڕوونیکردەوە وەک دەستپێشخەری ئاماژەیان بەوە کردووە کە توندوتیژی دژ بە مردووان و گیانبەختکردووان بە هەموو شێوەیەک بوونی هەیە و پێویستە لایەنە مێژووییەکەی بە شێوەیەکی زیاتر ببیندرێت و وتی: ئەم توندوتیژییە لە دژی خەڵکی دەرەوەی ناسنامەی تورک و سوننە و پیاوان، ئەو ژنانەی بەهۆی توندوتیژی پیاوانەوە گیانیان لەدەستداوە، تەرمی پەنابەران ئەنجام دەدرێت، ئەمە دژی هەموو ئەوانەیە کە ناسنامەکانیان قبوڵ ناکرێن، ئەوان لە گۆڕەکانیشیاندا بە ئاسوودەیی جێناهێڵدرێن، هەروەک چۆن لە ژیانیاندا ڕووبەڕووی نەتەوەپەرتسی و توندوتیژی بوونەتەوە.

 

"کەسانی سیاسی کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە جێدەهێڵن بۆیە توندوتیژی بەرامبەر لاشەکانیان دەکرێت"

ئاماژەی بەوەشکرد خەڵکی سیاسی کاتێک گیان لەدەستدەدەن، شوێنپێی بەرخۆدان لە کۆمەڵگەدا بەجێدەهێڵن بۆیە هێرشەکان دژی ئەمە لە زیادبووندایە و وتی: کاتێک سەیری جوگرافیای کوردستان دەکەین، توندوتیژی دەردەکەوێت، بە تایبەتی دژی مردووانی سیاسی، ئەوان ڕووبەڕووی هەموو جۆرە توندوتیژییەک دەبنەوە، لاشەی گیانبەختکردووانی پەکەکە، لە جوگرافیایەکی لەم شێوەیەدا، گەل هەوڵدەدەن لە دژی ئەم وێرانکارییە فرە لایەنە بوەستنەوە بە جیهانی ڕۆحی و سۆزدارییانەوە، بەو بەهایانەی کە بەردەوامن لە خەبات، لە ناوەڕاستی ئەم بەهایانەدا کەسانی سیاسی هەن کە ژیانیان لەدەستداوە بۆ ئامانجێکی دیاریکراو، ئەم کەسانە لە کاتی هەوڵدان بۆ پاراستنی ژیانیان لە دژی ستەم گیانیان لەدەستدا. مردنی ئەو کەسانە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر کۆمەڵگە هەیە، لەبەر ئەوەیە کە خەڵک گرنگی بەو کەسانە دەدەن، مردن دووبارە دەبێتە بەرخۆدان و یادەوەری.

 

"ژنانی ڕێکخراو خاوەنداری لە تەرمی ژنانی کوژراو دەکەن"

دەریا ئایدن ئاماژەی بەوەکرد، لە ماردین، ژنێک بە ناوی شەمشیە ئالاک لە ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن خێزانەکەیەوە کوژرا، تەرمی ئەو کە لەسەر زەوی مایەوە، ژنان خاوەندارییان لێکرد، لە تەرمی ئەو ژنانەی بەهۆی توندوتیژی پیاوانەوە کوژراون، لە ساڵی ١٩٩٠ەوە تا ئێستا ژنانی ڕێکخراو خاوەندارییان لێدەکەن.

 

"تێکۆشانی نەتەوەیی ژنان سنووری دەوڵەتە نەتەوەییەکانی تێپەڕاندووە"

دەریا ئایدن وتیشی: لە عەفرین، بەتایبەتی لە ڕۆژئاوادا ئەشکەنجە دژی ژنان بەرزە، دروشمی ژن ژنان، ئازادی، کە ڕەگێکی مێژوویی هەیە، لە هەموو جیهاندا بیستراوە، شۆڕشی ڕۆژئاوا بە شۆڕشی ژنان دەناسرێتم ساڵی ڕابردوو لە ئێران بە کوشتنی ژینا ئەمینی، ئەم دروشمە بەرزکرایەوە، توندوتیژی دژ بە ژنان کە لە ئێران زیادی کردووە ڕێگر نەبووە لە خەباتی ژنان، ژنان خەباتێکی ڕێکخراو و جدی لە دژی توندوتیژی دەکەن، ڕێکخراو دروست دەکەن، واتە خەباتی هاوبەشی ڕێکخراو سنوورەکانی دەوڵەتە نەتەوەییەکانی تێپەڕاندووە، بۆیە ئەوان دەزانن کە ئەمە سیاسەتی مردنە و بە ئاگاییەوە لە دژی ژنان جێبەجێ کراوە.

 

"پێویستە لەناو مافی مرۆڤ مافی مردووەکانیش هەبێت"

هەروەها دەرنا ئایدن باسی لە ئاستی توندوتیژی دژ بە گیانبەختکردووان و مردووان کردو وتی: پانێڵێکمان ڕێکخست بە ناونیشانی "لە توندوتیژی دژی مردووان شوێنی یاسا" یاسادانەران لە دەرەوەی وڵات و تورکیاوە بەشدارییان کرد، دیلەک قوربان لە پانێڵەکەدا وتی: لە یاسای نێودەوڵەتیدا ڕێگایەک هەیە کە بارودۆخی مرۆڤایەتی بە مردن کۆتایی دێت، لە پانێڵێکی دیکەدا بە ناونیشانی "شین، بیرو سیاسەت" موراد چەلیککان وتی: پێویستە لەناو مافەکانی مرۆڤ مافی مردووانیش هەبێت.

 

"لە یاسادا شوێنێک بۆ مافی مردووان نییە"

دەریا ئایدن ڕایگەیاند کە "مافی مردووان" لە یاسای نەتەوەیی و نێودەوڵەتیدا نییە کە پارێزگاری لە مافەکانی مردووان بکات، تەنها ڕێزگرتن لە یادەوەری مردووەکان و ناشتنی تەرمەکان هەیە.

 

"هەر کەسێک ڕووبەڕووی توندوتیژی ببێتەوە دەبێتە شایەتحاڵ"

دەریا ئایدن ئاماژەی بەوەکرد، بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی کەهەتا دێت زیاتر دەبێت ڕێگای تێکۆشان هەیەو وتی: سەرەتا پێویستە لەسەر چەمکە ڕاستەکان قسە بکەین، خەبات لەسەر جینۆساید، کردارە توندوتیژەکان (هۆلۆکۆست، ۱۹۱۵، هتد) قوربانییەکانی توندوتیژی زیاتر وەک قوربانی دەردەبڕن، هەندێک جار بە یاسا باسی دەکرێت، هەندێک جار لە چوارچێوەی ویژداندا، پێویستە لە دەرەوەی ئەمانە هەڵسوکەوت بکەین، وەک دەستپێشخەرییەک بۆ دادپەروەری و ڕێزگرتن لە مردووان، لە هەموو کارەکانماندا تیشکمان خستە سەر ئەم بابەتە،وەک ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی، ئەکادیمی، سیاسەتمەداران، ڕۆژنامەنووس کار لەسەر ئەم بابەتە ناکەین، بەڵکو پێکەوە کار دەکەین، لەوانەیە هەموو کەسێک خۆی ڕووبەڕووی توندوتیژی بووبێتەوە، هەروەها شایەتحاڵەکانیش، بە دڵنیاییەوە، نابێت ئەم قسەیە بەسەر ئێمەدا ڕووبدات، بەڵام لەو جوگرافیایەی تێیدا دەژین لە دەرەوەی نێرینەی سوننە، ئێمە باسی ئەو توندوتیژییانە دەکەین کە بەشێکیان ئەنجام دەدرێن، ئەوانەی دەیانەوێت لە دژی ئەمە تێبکۆشن، زانیاری دروست وەربگرن و پێشکەشی بکەن، دەیانەوێت پشتگیری بکەن، ڕووبەڕووی یەکتر قسە بکەن.

 

"پێویستە پشتگیری و تێکۆشان گەشە بکات"

دەریا ئایدن ئاماژەی بەوەشکرد بۆ نموونە، توندوتیژی دژی ئەرمەنییەکان، سریانییەکان، ئێزیدییەکان، جولەکەکان... زانیاری زۆر کەم هەیە لەسەر ئەمانە لە ئەکادیمیاکانی تورکیا، وتی: MEBYA-DER کە لەسەر ئەم بابەتە خەبات دەکات،  دامەزراوەکانی پێشتر لە هەموو بوارەکانی پەیوەندیدار بە تەرمەکان خەبات دەکەن، بەڵام هیچ تۆمارێک نییە. وەک یاسا، پێویستە زیاتر جێبەجێی بکەین. پێویستە تەنها ئەو گروپانە هەبن کە ئەم کێشەیە بە ئەرکی خۆیان دەزانن، دامەزراوەکانی وەک دایکانی شەممە، ANYAKAY-DER, MEBYA-DER ، بەتایبەتی لە شارەکان، دەبێت پەیوەندییان لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکان هەبێت و خەبات دەبێت گەشە بکات،هالیسە ئاکسۆی، کە ئێسکەکانی کوڕەکەی بە پۆستدا بۆ نێردرایەوە، ئێستا لە زینداندایە و بە ١٥ ساڵ زیندانی سزادراوە، دەبێت مرۆڤ لەگەڵ باوکی هاکان ئارسلان بێت، لەگەڵ تەرمی ژنە کوژراوەکەی لەسەر زەوی جێهێڵدرابوو، لاشەی ئەو پەنابەرانەی کە دوای بەفربارین لە وان دەرکەوتن. دەریای ئیجە بوو بە گۆڕستانی پەنابەران، پێویستە لەوێ خاوەنداری بکەین، بۆ ئەمە تێدەکۆشین.

 

"خەباتی باشتر پێویستە"

دەریا ئایدن جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە کار لە هەموو شوێنێک بکرێت و بەم بانگەوازە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: ناتوانین تەنها بە پێکهێنانی کۆمەڵەیەک لە ئیستەنبوڵ دژی ئەو هێرشانە بوەستینەوە، پێویستە لە شرناخ، ئەدرنە، خەتای، ئزمیر و هەموو شوێنێک بین، خەڵکێکی زۆر هەن کە دەیانەوێت لەم بوارەدا کار بکەن، بەشداریکردنی هەموو کەسێک گرنگە، دەستپێشخەری ڕێزگرتن و دادپەروەری بۆ مردووان یەکێکە لەو خەباتانە، هەموو کەسێک دەتوانێت کاری تێدا بکات.