جوتیارانی هیندستان ناڕەزایەتی لە جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکانی حکومەت دەردەبڕن
هەزاران جوتیاری هیندستان لە نیودەلهی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا دژی جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکانی حکومەتی هیندستان.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ، ٢٢ی ئاب، هەزاران جوتیار بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە نیودەلهی و وتنەوەی دروشم دژی سەرۆک وەزیرانی هیندستان، ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە بەڵێنە جێبەجێنەکراوەکانی حکومەت.
لە بەیاننامەی ڕێکخەرانی ناڕەزایەتییەکەدا هاتووە، "جوتیارانی ناڕازی دەیانەوێت گەرەنتییەک بۆ دانانی کەمترین نرخی حکومەت بۆ سەرجەم بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و پشتگوێخستنی هەموو قەرزەکانیان هەبێت".
ناڕەزایی جووتیارانی هیندستان کە لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە دەستیپێکردووە، کاردانەوەیەک بوو بەرامبەر بەو سێ فەرمانە کشتوکاڵییە، کە جوتیاران بە یاسای دژیان دەزانی،چونكه یاساکان داهاتی جوتیارانی كهم دهكردهوه و ئهو یاسایانهش لهناودهبات كه دهیان ساڵ به بێ كۆت و بهند له بازاڕی ئازاد دهیان پاراست.
دوای بڵاوبوونەوەی ناڕەزایەتییەکان لە ساڵی ٢٠٢١ و لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٢ی هیندستان، نارێندرا مودی و حکومەتەکەی ڕێککەوتن لەسەر کشانەوە لە پۆستەکانی پێشوویان، سەرۆک وەزیران خۆی باسی لە وازهێنانی تەواوەتی ئەو یاسایەی کرد کە لەلایەن هیندییەکە پەسەندکرابوو لە پەرلەمان. بەڵام ئەم بەڵێنانە بەدینەهاتوون و ناڕەزایی بەربڵاوی جوتیارانی لێکەوتووەتەوە.