"ڕێگە نادەین ڕێککەوتننامەی ٩ی تشرینی یەکەم بەڕێوەبچێت"

ژنانی شەنگال هەڵوێستی خۆیان لەبەرامبەر هەوڵەکانی حکومەتی عێراق و پەدەکە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ دەربڕی و وتیان: ئێمە وەک ژنانی ئێزدی تا ئەو ڕێککەوتنە هەڵبوەشێتەوە لەسەر پێ دەبین و ڕێگە نادەین ئەم ڕێککەوتنە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".

شەنگال

 

٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ڕێککەوتننامەیەک لەلایەن حکومەتی عێراق و پەدەکەوە واژۆکرا، لەو ڕۆژەوە تا ئێستا خەڵکی شەنگال بە پێشەنگایەتی ژنانی ئێزدی هەمیشە بۆ پاراستنی سیستمی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال تێدەکۆشن ئەو خاڵانەی کە لە رێککەوتنەکەدا واژۆکراون ئەوە بوو کە پێویستە هەموو دامودەزگاکان و دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال هەڵوەشێندرێنەوە و لە شوێنیان سیستمی خۆیان هەبێت، ئامانجی دیکەیان لەناوبردنی هێزەکانی یەژەشە/یەبەشەیە کە خەڵکی شەنگال دەپارێزێت، لەم دواییەدا جموجۆڵی سەربازی حکومەتی عێراق لە شەنگال لەسەر زەمینەی ئەمنی و ئەمنیەتی خەڵک ئەنجام دراوە دەوڵەتی تورک هەروەها چەندین هێرشی ئاسمانی لە دژی شەنگال ئەنجام دەدات لەو بارەیەوە ژنانی شەنگال بە توندی هەڵوێستی خۆیان دەربڕیوە.

 

"ئامانجیان کۆمەڵکوژی ئێمەیە" 

ئەمشێ شەنگالی هەڵوێستی خۆی بڵاوکردەوە و وتی: "حکومەتی عێراق ماوەیەکە بە پاساوی پاراستنی گەل، هێزە سەربازییەکانی خۆی لەناو گوند و شارەکانماندا بڵاو دەکاتەوە ئەگەر ئەم هێزانە ئاسایشی ئێمەیان دەویست لە فەرمانەکەدا لەگەڵمان دەبوون و ڕایان نەدەکرد ئامانجیان پەرتەوازەکردنی ڕێکخراوەکانی خەڵک و دامودەزگاکانە، هەروەها دەیانەوێت فەرمان بە دەستی پارتی دیموکراتی کوردستان -ی بەخشەرانی ئێزدی بدەن ئەگەر ئامانجیان پاراستنی ئێمە بووایە نەدەبوونە هۆی گیان لەدەستدانی منداڵەکانمان و دڵخۆش نەدەبوون داعش زۆر دڵخۆش بوو کاتێک هێرشی کردە سەرمان و ئەمڕۆ دەبینین سەربازانی حکومەتی عێراق بە هەمان شێوە لە مردن و ئازارەکانمان دڵخۆشن دوای ئەم ڕاستیانە ئێمە باوەڕمان بە حکومەتی عێراق نییە ".

 

"ئێمە خاکەکەمان دەپارێزین"

ئەمشێ شەنگالی، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە پێویستە گەل هەستن و خاکەکەیان لە دوژمنان بپارێزن و وتی: "حکومەتی عێراق هەموو ڕۆژێک بە شێوەیەکی جیاواز هێرش دەکاتە سەرمان، ئێمە وەک ژنانی ئێزدی هەرگیز ڕێگە بە ئەوان نادەین خاکەکەمان داگیر بکەن، ئێمە دەست لە ڕەنجی ئەو هەزاران شەهیدە هەڵناگرین کۆ بپ پاراستی خاکەکەمان شەهید بوون، بانگەوازی من ئەوەیە گەلەکەمان لە بەرامبەر ئەو هێرشانە بوەستنەوە، ئێمە خاکی خۆمان دەپارێزین".

 

"ڕێگە بە فەرمانێکی نوێ نادەین"

جاکلین خانەسۆری وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی ئازادی ئێزدی هەڵوێستی خۆی لەبەرامبەر کردەوەکانی حکومەتی عێراق دەربڕی و وتی: "حکومەتی عێراق خۆی لە شەنگال جێگیر دەکات، ئێمە وەک خەڵکی شەنگال ئەمە قبوڵ ناکەین پێش هاتنی حکومەتی عێراق بۆ شەنگال ویستمان پەیکەری شەهیدی زەردەش لە شەنگال دابنێین، بەڵام ڕێگەیان پێنەداین هه روەها هەڵوێستی خۆیان له دژی خەڵکی شەنگال نیشان دا  ئەوان نایانەوێت سیمبولی قارەمانەکانمان لە شەنگالدا هەبێت وەک ژنانی شەنگال ناهێڵین جارێکی تر فەرمان لەسەر شەنگال بەرزبکەنەوە".