بەهۆی تۆپبارانی عەین عیسا چوار ژن و منداڵ برینداربوون

لە تۆپبارانەکەی دوێنێی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە دژی گوندنشینانی عەین عیسا دوو منداڵ و دوو ژن برینداربوون.

لە تۆپبارانەکەی دوێنێی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە دژی گوندنشینانی عەین عیسا دوو منداڵ و دوو ژن برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی هەواڵیکی ئاژانسی هاوار نیوز بەهۆی تۆپبارانەکەی دوێنێی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە دژی گوندی ئیرماتی ڕۆژئاوای عەین عیسا دوو ژن و دوو منداڵ برینداربوون.

 

ناوی بریندارەکان بریتین لە: نەبیل ئەلتالیب تەمەن دوو ساڵ،  ڕەغد عەلی ١٥ ساڵ، سوها عیسا ئەلفەیاد ٢١ سال،  بەرا عومەر حوسێن ١٨ ساڵ، سەرجەمیان لە نەخۆشخانەی ڕەققە چارەسەرکراون.

 

ئاماژە بەوەشکراوە کە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی شەوی ڕابردوو گوندەکانی هۆشان، دیخێلب، خالیدیە، دبیس و میلکی ڕۆژئاوای عەین عیسا، شارۆچکەی حەش، ڕێگای ئێم 4، فاتسا، میشێرف و جەهبەلی لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەکە تۆپباران کردووە.