لە سێ شاردا ١٨ کەس دەستگیر کران

لە ئیزمیر و ئیستەنبوڵ و مانیسا کە دەیان کەس دەستبەسەر کرابوون، ١٨یان دەستگیر کران.

ناوەندی هەواڵ

 

لە هێرشی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە ئیزمیر لە ١٥ی ئایار ١٦ کەس کە بەبیانووی ئەوەی بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکەدا کردبوو دژی پێشێلکاری ئیرادەی وان، بە تۆمەتی "دژایەتیکردنی یاسای خۆپیشاندان و ڕێپێوان" و "بەرەنگاربوونەوەی بەرپرسانی ئاسایش" دەستبەسەرکران و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراو دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان ڕەوانەی دادگا کران و دەستگیر کران.

 

لە بەیاننامەیەکدا کە دوای بڕیارەکە بڵاوکرایەوە، توگچی کیزلدەمیر ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان لە کاتی زیندانیکردندا مانیان لە خواردن گرتووەو یەکێک لە هاوڕێکانیان بەبێ جلوبەرگ گەرانی بۆ ئەنجام دراوە، شۆڕشگێڕەکان زۆر بە ئاشکرا ئەشکەنجە دران و هەراسانکران، لە ٢ی نیسان هاوڕێکانمان دەستگیرکران، دەنگی خۆمان بەرزکردەوە بۆ پشتگیریکردنی گەلی وان هەرچەندە لەلایەن پۆلیسەوە هێرش کرایە سەرمان، خاوەنداری بەرخۆدانی گەلی کورد دەکەین، بە دەستگیر کردن ناتوانن سەرکەوتنی گەلی وان لەناو ببەن، زیندانییە شۆڕشگێڕەکان شەرەفی ئێمەن.

 

لە مانیسا سێ کەس دەستگیرکران

٨ کەس کە لە ١٦ی ئایار لە تورگوتلو مانیسا دەستگیرکران، دوای ئەو لێدوانانەی بۆ هێزە ئەمنییەکان دراون ڕەوانەی دادگا کران، لەکاتی پرۆسەی هەڵبژاردندا، کردنەوەی گۆرانی کوردی "بێریتان" بە "تاوان" داندراو بە بیانووی ئەوە دەستگیرکران.

 

لە ئیستەنبوڵ ٦ کەس دەستگیرکران

لە ١٥ی ئایاردا، ئوناڵ یوسفئۆغڵو، ئەندامی ئەنجومەنی پارتی دەم، بەڕێوەبەرانی " MATUHAYDER" و ٢٠ ئەندامی پارتەکە لە ئیستەنبوڵ بە بیانووی "بەشداریکردن لە چالاکییە سیاسییەکانی ڕێکخراوەکە" دەستبەسەرکران و ١٠ کەس ئازادکران لەو ١٠ کەسەی ڕەوانەی دادگای دادوەری کراون، ٦ کەسیان دەستگیرکراون و چوار کەسیش ئازادکراون.