لە شاری جزیرەی بۆتان لە هەڵکوتانە سەر ماڵەکاندا خەڵکێکی زۆر دەستبەسەر کران

لە جزیرەی بۆتان، لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانی لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا خەڵکێکی زۆر، کە منداڵی تێدایە، دەستبەسەر کران. لە کاتی هەڵمەتەکانی پۆلیسدا، هاوڵاتیان ڕووبەڕووی توندوتیژی جەستەیی و زارەکی بوونەتەوە.

شرناخ

 

لە جزیرەی بۆتان بەرەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر زۆرێک لە ماڵەکان و خەڵکێکی زۆر لەوانە، هەروەها سەرهات چاگلی، عەبدیدین کوچوک، محەمەت چاغداڤول و بەڕێوەبەری ڕێکخستنی قەزای پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە) ڕەمزی داداک دەستبەسەر کران.

 

لەناو کەسانی دەستبەسەرکراودا منداڵی تەمەن ١٤-١٥ ساڵ هەیە

زانراوە لەناو ئەو کەسانەی کە دەستبەسەرکراون، منداڵی تەمەن ١٤-١٥ ساڵان هەیە، لە هەڵکوتانی پۆلیس بۆ سەر ماڵان، کە لەلایەن خێزانەکانەوە تۆمار کراوە، دەردەکەوێت کە پۆلیس بە شێوەیەکی زارەکی و جەستەیی ئازاری خەڵکی ناو ماڵەکەیان داوە، لەو گرتە ڤیدیۆیەدا کە دەنگی هاوڵاتیان لە دژی توندوتیژی دەبیسترێت، دەبینرێت ئەو کەسەی هەوڵی گرتنی ڤیدیۆکە دەدات لەلایەن پۆلیسەوە هەوڵی ڕێگری کردنی دەدرێت.

 

ئەوانەی هۆکاری دەستبەسەرکردنیان دیار نییە، گواستراونەتەوە بۆ بنکەی پۆلیسی ناوچەکە.