لە ئەلبیستانەوە؛ هیچ وشەیەک ناتوانێت پێناسی ئەم کارەساتە بکات

لە ناوەندی دووەمی بوومەلەرزەکەدا کە ئەلبیستانە، هەموو شتێک بۆ مرۆڤ لە ساتەوەختی بوومەلەرزەکەدا ماوەتەوە، ئەوەی ڕوویدا هاوڵاتیان بە "گەردەلوول" پێناسەی دەکەن.

مەڕەش

 

٧ ڕۆژ لەمەوبەر بوومەلەرزە زیانی بە ملیۆنان کەس گەیاند، تا ئێستاش هەزاران کەس لە ژێر داروپەردووی سەمسور و مەەڕش و ئەلبیستاندان، شارەکە دوای داڕمان پەیوەندی بە جیهانەوە پچڕا و کات لە ساتەوەختی بوومەلەرزەکەدا وەستا، ناوچەکە بووتە گۆڕستانێکی بەرفراوان و خەڵک هیوای ئەوە دەخوازن کە ژیان خەونێک بووبێت، خەڵکی ئەلبیستان کە بەبێ ماتەمینی بۆ ئازیزە ونبووەکانیان دەڵێن "لەبیرکراین" ناچارن وڵات بەجێبهێڵن.

 

ئاماری دروست لەبەردەستدا نییە

لە ئەلبیستان پلەی گەرمی لە خوار سفرەوەیە، هێشتا ئاماری بوومەلەرزەکە نەزانراوە، ئەو تەرمانەی کە ڕۆژانە لە نەخۆشخانە دادەنرێن هەندێک جار بەبێ کفن دەنێژرێن، زۆر کەم خانووی وەستاو ماوەتەوە و لە هەندێک ناوچە ئێشتا گەڕان دەستیپێنەکردووە، بە ناوی دەوڵەتیشەوە هیچ هەوڵێک لە ناوچەکەدا نەدراوە، ناوچەکە لەلایەن دەوڵەتەوە بەجێهێڵراوە بۆ مردن و هیچ هیوایەک و چارەسەرێک لە ڕووخساری خەڵکدا نییە.

 

ناچارن ناوچەکە بەجێبهێڵن

ئەو کارەساتەی لە ناوچەکەدا ڕوویدا، هیچ وێنە و نووسینێک ناتوانێت باسی لێوەبکات، مەرگ و گۆڕستانەکان پڕن و لە شەقامەکاندا تەرم هەیە، خێزانەکان چەندین ڕۆژ چاوەڕێ دەکەن کە کەسوکاریان لە ژێر پەردووەکاندا دەربهێنرێن، چەندین ڕۆژ بەسەر بوومەلەرزەکەدا تێپەڕیوە بەڵام ناتوانرێت بە ئاسانی لە دۆخی ئەو شارانە بگەین، خەڵک دەڵێن "چ گەردەلوولێک بەسەر ئێمەدا هات"، ناچاریشن بەهۆی سەرما و نەبوونی هیچ پێداویستییەکەوە ماڵ و ژیانی خۆیان بەجێبهێڵن.

 

دەوڵەت لەبیری کرد و هیوای خەڵک پشتیوانی گەلە
لە ئەلبیستان ئاو و کارەبا نییە، خەڵک ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەبنەوە لە دابینکردنی پێداویستییەکاندا، مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی سەریهەڵداوە و ئاوی دابینکراو بۆ گوندەکانیش خراپە، خەڵک بە ئاوی خواردنەوە پێداویستیەکانیان دابین دەکەن، سەرەڕای کەشوهەوای سارد و بارودۆخی سەخت، ئەو کەسانەی لە ژێر داروپەردوو ڕزگار دەکرێن دەبن بە هیوا بۆ خەڵک، یەکێک لەو شتانەی کە خەڵک دەتوانن هیوایان پێیبێت ئەو پشتگیرییەیە کە پێشکەش دەکرێت، دەیان خۆبەخش هاتوونەتە ناوچەکە و هەوڵی ساڕێژکردنی برینەکانی خەڵک دەدەن.

 

"چ گەردەلولێک بوو..."

ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و فریاگوزاری زۆر درەنگ دەستیپێکرد و سەرپێچی گەورەش ئەنجامدرا، خەڵک ژیانی خۆیان بەم شێوەیە کورت کردەوە "ئێمە لەبیرکراین"، ژنێک کە چاومان پێی کەوت، وتی: سوپاستان دەکەین کە ئێمەتان لەبیر نەکردووە، هەمووان لە گەنجەوە تا پیر ئەم دۆخە بە گەردەلوول پێناسە دەکەن، هێشتا خەڵکێکی زۆر لە ژێر داروپەردوودا ماون.

 

"من هەموو ڕۆژێک لێرەم بە هیوای دەنگێکم"

دایکێکی خەڵکی ئەلبیستان لەسەر تابوتێک دانیشتووە و باسی ئەو شتانە دەکات کە لە ڕۆژی بوومەلەرزەکەدا بینیویەتی، ئەو بەهیوای هەبوونی دەنگێک لەسەر وێرانەکان دانیشتووە چونکە ٣٠ کەسی خزمی لەدەستداوە، "ئەم ناوە نیشان بدە، لە یەکەم بوومەلەرزەدا تەنها یەک دوو بینا ڕووخان، زیانێکی زۆرمان نەبوو، لە یەکەم بوومەلەرزەدا هەمووان لەو بەفرەدا هاتنە خوارەوە، بەهۆی مەترسی ڕوودانی بوومەلەرزەی دووەم چەند کاتژمێرێک لە خوارەوە مانەوە، پاشان نیوەڕۆ لەگەڵ منداڵەکانیان سەرمایان بوو، چوونەوە ماڵەوە، ئەوەی ڕوویدا لەو ساتەدا بوو، لەو کاتەدا هەمووان لە ژێر داروپەردوودا بوون، لە یەکەم بوومەلەرزەدا هەمووان لە دەرەوە بوون بەڵام دووەم بوومەلەرزە ژیانی هەمووانی تێکدا".

 

"کەس ڕزگار نەکرا چونکە تیمەکانی فریاگوزاری نەهاتبوون"

ژنێکی دیکە لە قسەکانیدا وتی، تا ئێستا یەک تیمی فریاگوزاری نەهاتووەتە ناوچەکە، بەهۆی سەرماوە خەڵک گیانیان لەدەستداوە، "بیناکەمان داڕما بەڵام کەس لەژێریدا نەبوو، هەموومان چووینە خوارەوە، لەم بینایە جگە لە باڵندەکەم هەموومان چووینە دەرەوە، تەنها نەگەیشتمەوە باڵندەکەم، من هەموو ڕۆژێک دێمە ئێرە، ڕەنگە گوێم لە دەنگی بێت، لە ئەنجامدا ئەویش بوونەوەرێکی زیندوو بوو، لەوانەیە بە زیندووی بێتە دەرەوە.