ژیلا ئیبراهیمی، مامۆستای سەمای ئازەری دەستگیرکرا
ژیلا ئیبراهیمی، ڕاهێنەری سەما و ئەندامی کۆمەڵەی بەڵێنی تەبرێز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
ناوەندی هەواڵ
مامۆستای سەمای ئازەری، ژیلا ئیبراهیمی، کە هاوکات ئەندامی کۆمەڵەی بەڵێنی تەبریزە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ژیلا ئیبراهیمی بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی پەیامەکانی لە تۆڕە دیجیتاڵییەکان" دەستگیرکراوە و ڕەوانەی زیندانی ناوەندی تەبرێز کراوە.