پێنی کورد پرسی بە فەرمیکردنی زمانی کوردی دەباتە پەرلەمانی وڵاتانی ئەوروپا
ناوەندی پێنی کورد هەوڵدەدات زمانی کوردی بکاتە زمانی فەرمی وڵاتانی عێراق و ئێران و تورکیا.
ناوەندی هەواڵ
ناوەندی پێنی کورد ڕایگەیاند کە هەوڵەکانیان خستووەتەگەڕ بۆ بە فەرمیکردنی زمانی کوردی لە وڵاتانی عێراق، ئێران و تورکیا و بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە کوردان لە وڵاتی تورکیادا قورسایی دۆسیەکە دەخەنە سەر تورکیا.
ناوەندی پێنی کورد لقێکی ناوەندی پێنی نێونەتەوەییە، له كۆتایی مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵدا كۆنگره‌ی ٨٨هه‌مینی پێنی نێونه‌ته‌وه‌یی له ئۆپسالا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پێنی كورد ده‌یه‌وێت لە هەوڵدایە لە سویدەوە دەستبەکار بکات و بناغه‌یه‌كی پته‌و بۆ هەوڵی بە فەرمیکردنی زمانی کوردی ساز بكات و بیكاته رۆژه‌ڤ و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆنگره‌ی پێنی نێونه‌ته‌وه‌یی، بۆ ئەوەش دەستدەکات بە كۆبوونه‌وه، سمینار و كۆنفرانس تا بە یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و به پشتیوانی به‌هێزی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ئه‌و هه‌نگاوه بنرێت.
لە درێژەی کۆبوونەوەکاندا پێنی کورد تیشکدەخاتە سەر تەواوبوونی سەد ساڵ بەسەر ڕێککەوتنی لۆزاندا لە تەمموزی ٢٠٢٣ کە کوردستانی تێدا دابەشکرا، هەروەها لە دوای تەواوبوونی کۆنگرەی پێنی نێونه‌ته‌وه‌یی بابەتەکە دەبرێتە په‌رله‌مانی وڵاتان و داوای هاوكاری ده‌كه‌ن.