لە ئیزمیر دەنیز پۆیراز بەبیرهێنرایەوە

دەنیز پۆیراز کە لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە ئەنجامی هێرشەکەی سەر بینای ئیزمیری هەدەپە کوژرا، لە هەمان شوێن و کاتدا بەبیرهێنرایەوە.

ئیزمیر

 

دەنیز پۆیراز، لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر بینای ئیزمیری هەدەپە کوژرا، ئەمڕۆ لە هەمان کات و شوێندا یەکەمین ساڵیادی کوشتنی بەرز ڕاگیرا، لە هۆڵەکەدا پانکارتی "لەسەر سفرەی ڕۆژ، لەسەر ڕێگای دەنیز" هەڵواسرابوون و دروشمی "شەهید نامرن" بەرزکرانەوە.

 

لە مەراسیمەکەدا، سەرپیل کەمالبای، پەرلەمانتاری هەدەپەی ئیزمیر وتی: ئەمە سێیەمین شاری گەورەی تورکیایە و کۆمەڵکوژییەکی بێسەروبەرانە لە دژی سێیەمین لایەنی سەرەکی ڕوویدا، تا ئێستا هیچ هێرشێکی لەو شێوەیە ئەنجام نەدراوە، ئامانجی ئەوان لەناوبردنی سیاسەتی دیموکراتیک بوو، ئێمە دەزانین کە تێکشکانی ئیرادەی گەل ژیانی دەسەڵاتدارە فاشیستەکان دەپارێزێت، دەنیز ئەو ڕۆژە لێرە تەنیا بوو، بکوژەکە بە ئاسانی هاتووەتە بارەگاکە و دەنیزی کوشت، کاتێک ئێمە هاتینە ئێرە، بارەگاکە لەلایەن حزبێکی باڵادەستی دەوڵەتەوە گەمارۆدراوە، ئێرەش هەمیشە چاودێری دەکرێت.

 

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشدا کە گەل هەمیشە بە تێکۆشانی خۆی وەڵامی پێویستی ئەو کەسانەی داوەتەوە کە کۆمەڵکوژی دەکەن.