"فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ژیانی بە کۆمەڵگەی ئێزدی بەخشی"
نەعیم بەدەل، یەکێک لەو ژنانەی کە شاهیدی کۆمەڵکوژی ٧٤ی شەنگالە جەختی کردەوە کە تێکۆشەرانی پەکەکە لە پێناو هەموو گەلانی ستەملێکراودا تێکۆشانیان کردووە وتی: ئێمە قەرزاری ئەو قوربانیدانانەین کە بۆیان داوین.

ڕۆژین حەبابی
شەنگال-٧٤ـەمین جینۆساید دژی گەلی ئێزدی لە شەنگال خاڵی وەرچەرخانێکی لە ڕێکخستنی کۆمەڵگەی ئێزدیدا بەدیکرد، ئەمەش بووە هۆی پێکهێنانی هێزی بەرگری وەک یەپەشە و یەژەسە لە سایەی شەڕڤانانی پەکەکە کە شەڕیان کرد، بەرخۆدانیان کرد بۆ پاراستنی شەنگال.
لە بەرامبەر بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ "ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک"، پەکەکە کۆنگرەی ١٢ەهەمی خۆی لە٥ تا ٧ی ئایار ئەنجامدا، لە ١٢ی ئایاردا، هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی ڕێکخراوەیی خۆی و وەستانی تێکۆشانی شەڕڤانی دوای تێکۆشانێکی ٥٠ ساڵەی ڕاگەیاند کە گۆڕانکاری شۆڕشگێڕانەی لە سەرانسەری کوردستان و جیهاندا هێنایە ئاراوە. ئەم میراسە بۆتە دڵ و مێشکی میللەت و گەلێک کە نکۆڵی لێکرا، هەڕەشەیان لێکرا، کولتوور و باوەڕیان لەژێر سەنگی جینۆسایددا بوو. ئەوان لە ڕێگەی تێکۆشان و بەرخۆدانی خۆیانەوە ژیانیان بە کۆمەڵگەی ئێزیدی بەخشی کە ڕووبەڕووی مەترسی جینۆساید بوونەتەوە.
"١٢هەزار پێشمەرگە و٧ هەزار سەربازی عێراقی لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ داعش هەڵهاتن"
پێکهاتەی ئێزدی لە مانگی ئابی ٢٠١٤ کەوتە بەر هێرشی تیرۆریستی داعش، لە کاتێکدا ١٢ هەزار پێشمەرگەی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان و ٧ هەزار سەربازی عێراقی لە شەنگال جێگیر بوون. ژنانی ئێزیدی لە بەرامبەر ئەم جینۆسایدەدا قورسترین باجیان دا. ئەو هێزانە کە بڕیار بوو بۆ پاراستنی شەنگال ڕەوانەی ناوچەکە بکرێن، هەوڵیاندا کۆمەڵکوژی دژ بە پێکهاتەی ئێزیدی هەڵگیرسێنن، بەڵام ئەمجارە ئامانجیان لەناوبردنی تەواوەتی ئایینی ئێزیدی بوو، کە ڕەچەڵەک کوردە و پێکهاتەی ئێزیدییە.
لە ناوەڕاستی پلاندانان بۆ ئەم جۆرە کۆمەڵکوژییانە، شەڕڤانانی پەکەکە بەرەو چیای شەنگال ڕۆیشتن، بە هەموو توانای خۆیانەوە دژی ئەو جینۆسایدە وەستانەوە کە هەوڵی قڕکردنی پێکهاتەی ئێزیدییان دەدا. ئەم کۆبوونەوە مێژووییە مەزنە کە لەلایەن کۆمەڵگەی ئێزدیەوە ناوی "دوازدە سوارچاکی دەروێش" و باوەڕی بە ڕۆحی تێکۆشانی پەکەکە هەبوو، بووە هۆی ڕزگارکردنی شەنگال لە دەستی داعش و دامەزراندنی سیستەمی خۆبەڕێوەبەردنی دیموکراتی لە شەنگال.
دوای ڕزگارکردنی شەنگال بەتەواوی لەدەستی داعش، شەرەڤانانی پەکەکە لەساڵی ٢٠١٨ لە شەنگال بۆ چیای کوردستان کشانەوە، پێکهاتەی ئێزیدی کە بە دانپێدانانی شەرەڤانانی پەکەکە هێزی بەرگری لەخۆیان دروست کردبوو، گەڕایەوە.
لە شایەتحاڵانی ئەو کۆمەڵکوژیانەی داعش لە کاتی جینۆسایدی ٧٤ دا ئەنجامی داوە، نەعام بەدەل کە لەگەڵ خێزانەکەی بەرەو شاخ هەڵاتون بۆ ئەوەی لەلایەن داعشەوە نەگیرێن، بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ لەوێ ماوەتەوە. سەبارەت بە بەرخۆدانی شەڕڤانانی پەکەکە بۆ پاراستنی شەنگال وتی: من و خێزانەکەم بڕیاری پەیوەندیکردنمان بە هێزەکانی پاراستنی گەل دا، کوڕەکەم، فیداکار شەنگال، کاتێک فەرمانی بەرگریکردن لە خاکی شەنگالی دەرچوو، پەیوەندی بە یەبەشەوە کرد، دوای ئازادکردنی شەنگال، کوڕەکەم چووە شاخەکانی کوردستان بۆ بەدیهێنانی خەونەکەی. لە ساڵی ٢٠١٩ لە ئەنجامی هێرشی تورکیای داگیرکەر لە ناوچەکانی پاراستنی شەرعی شەهید بوو.
ڕوونیشیکردەوە، "لەساڵی ٢٠١٤ لەگەڵ شەرەڤانانی پەکەکە کۆبوونەوە، لێرە هێزێکی زۆر لەژێر پەردەی هێزی سەربازیدا هەبوون و دەیانوت پاڵپشتیتان دەکەین و دەتانپارێزین". لەو کاتەدا پاراستنمان لە هێزەکانی ئێزیدی نەبوو، تەنانەت ئێزدییەکانیش کە لەوێ بوون لە ژێر پێشەنگایەتی دەوڵەتدا بوون، ئەوەی دەیانویست ئەیانکرد، لە ١٠ی حوزەیرانی ئەو ساڵەدا، هێزەکانی حکومەتی عێراق هەموو سنوورەکانیان کردەوە، داعش زۆرینەی عێراقی داگیرکرد، و تا ٣ی ئاب بە تەواوی گەمارۆی شەنگالیان دابوو، ئەوان لە دەوروبەری خۆیان ئامادە دەکرد، خولی پەروەردەییان بە لایەنگرانیان دەکرد بۆ هێرشکردنە سەر شەنگال”.
"یەک فیشەکیان نەتەقاندووە"
نەعیم بەدەل ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هێزانەی کە بڕیاربوو پێش دەرکردنی فەرمانەکە بۆ پاراستن لە ناوچەکەدا بن هەڵاتن. کاتێک چەتەکانی تیرۆریستی داعش لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ هێرشیان کردە سەر شەنگال، لێرە ١٢ هەزار پێشمەرگە بوون، هەموویان هەڵهاتن لە شەنگال هیچیان نەکرد، یەک فیشەکیان نەتەقاند، شەنگالیان بەدەست داعش کرد، ئەو ڕۆژە خاڵی وەرچەرخان و ساتێکی وەدیهاتن بوو کە پەکەکە لە نێو ئاژاوەگێڕیدا لە تاریکترین کاتەکاندا پێشڕەوی کرد، لە ڕۆژانی جینۆسایددا کە ئێزیدییەکان جگە لە نادیار و مردن هیچی دیکەیان نەمابوو شکستی هێنا، کاتێک هێزەکانی پەکەکە هاتبوون بۆ شکاندنی زنجیرەکانی جینۆساید و گۆڕینی ڕەوتی مێژوو بەرەو ڕزگاربوونێکی چاوەڕواننەکراو.
"شەنگال لە ڕێگەی پەکەکە بونیاد نراوە"
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوەڕاستی ئەم بەرخۆدانەدا، ناوی عەگید جفیان، دڵشێر هەرکول و میدیا عەگید وەک مۆدێلی فیداکاری و پاراستنی لە یادەوەری کۆمەڵگەی ئێزدیدا چەسپاون وتی: ەم شەهیدانە یەکەم کەس بوون کە دژی جینۆساید وەستانەوە، ئەوان لە شەڕدا نەوەستاون، بەڵکو هەوڵیانداوە هێزێکی نوێ بنیات بنێن بە مەشق و خولی پەروەردەی ژن و پیاوی گەنجی ئێزیدی، ڕۆحی خۆڕاگرییان تێدا چاندووە، پێیان دەوتن: شەڕ بۆ خۆتان بکەن، ئێمە لێرەین بۆ پشتیوانی ئێوە.
جەختیشی کردەوە کە لەو ڕۆژەوە گەنجانی ژن و پیاوی ئێزیدی بەردەوامن لە شەڕ و پووچەڵکردنەوەی هەر هێرش و پلانێک لە دژی شەنگال، ئەمەش لە سایەی ئەو بیرۆکەیانەی کە ئەو قارەمانانە پێیان بەخشیون. "ئێمە تا کۆتایی قەرزاری ئەوانین. هەموو ڕۆژێک یادیان دەکەینەوە و سەرمان بۆ یادەوەرییان دادەنێین. ئەو شەڕڤانانەی لە شاخەوە
هاتبوونە شەنگال، سەرپێچییان لە ئەگەرەکان کرد، شەنگالیان ڕزگار کرد، ئاوەدانیان کردەوە. ئەم دامەزراوانە لە شەنگال بەهۆی کار و هەوڵە گەورەکانیانەوە بنیات نراون".
"ئێستا شەنگال توانای بەڕێوەبردنی کاروباری خۆی هەیە"
نەعیم بەدەل وتی: ئەوان ئیلهامیان لە پێشەنگایەتی وەرگرتووە، ئێمەش لە بەرامبەردا ئیلهامیان لێوەرگیراوە، بەهۆی هەوڵ و بەرخۆداندانەکانیانەوە، ئێستا شەنگال توانای بەڕێوەبردنی کاروباری خۆی هەیە، بەسەر ئەو سەختییانەدا زاڵبوون. بۆیە دەبێت هەمووان بیر لەم ڕاستییە بکەنەوە و بپرسن، ئەو کەسانە کێن کە ڕووبەڕووی سەختییەکانی شەنگال بوونەتەوە؟
ئەوان شەڕڤان بوون، چ ژن و چ پیاو، کە چەکیان هەڵگرت، بۆ بەرگریکردن لە خاکەکەیان، کوڕەکانمان پەیوەندییان بە ڕیزەکانی یەپەشە کرد، سەرکەوتن بۆ لوتکەی چیاکە، لە چیاکانی ئازادیدا شەڕیان کرد، هەندێکیان گەڕانەوە بۆ شەنگال، هەندێکی تریش دەیانوت هیچ جیاوازییەک لە نێوان خاکی شەنگال و کوردستاندا نییە و لەوێ مانەوە، ئێمە وتمان کوردستان شەنگالە، شەنگالیش کوردستانە. بەم شێوەیە ڕۆڵەکانمان بەرەو چیاکانی کوردستان بەرزبوونەوە و شەهید بوون، شانازی دەکەین بە شەهیدبوونیان، ئێمەش دەڵێین هیچ دایکێک نابێت خەمبار بێت بەهۆی شەهیدبوونیانەوە، ئەوان باشتر نین لەوانەی گیانیان بەخت کرد.
"خەبات بۆ هەموو گەلانی ستەملێکراو بکەن"
نەعیم بەدەل سەرنجی بۆ بڕیاری پەکەکە ڕاکێشا، لە هەڵوەشاندنەوەی هەیکەلی دروستکردنەوە و وەستاندنی تێکۆشانی شەرەڤانی. وتی: دەبێت یەکلاییبوونەوە و یەکڕیزی و هاوپەیمانی هەبێت، لە ڕێگەی ئەم هاوپەیمانییەوە گەل بە ئازادی خۆی دەگات، ٥٠ ساڵە تەڤگەرەکە لە هەموو شوێنێک تێکۆشان دەکات، نەک تەنها لە کوردستان، بۆ مافەکانی گەلی ستەملێکراو. ئێمە دەمانەوێت هەمووان بە مافەکانی خۆیان بگەن، وەک ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کۆنگرەی پەکەکە داوای دەکەن، هەروەها تێکۆشانی شەڕڤانان و شەهیدان بەفیڕۆ ناچێت.سەرەڕای بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بڕیارەکەی پەکەکە، دەبینین دەوڵەتی تورکیا هیچ هەنگاوێکی بەرەو ئاشتی نەناوە. ئەوەی تەڤگەرەکە و گەل دەیەوێت نەیکردووە. ئەگەر تورکیا ئەوەی پێویست بێت بیکات، پێویست بە چەک ناکات. هەموو کۆمەڵگەیەک بە دەستی خۆی بەرگری لە خۆی دەکات. هیچ کۆمەڵگەیەک بێ پاراستن نییە.
"ئەو قوربانیدانانە لەبیرناکەین کە بۆ ئێمەیان داوە"
جەختیشی کردەوە کە کۆمەڵگەی ئێزیدی لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا ڕووبەڕووی دووبارەبوونەوەی بەکارهێنانی جینۆساید بووەتەوە، بەڵام ئازایانە بەرەنگاری بووەتەوە، ئەمڕۆش ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە توانای پاراستنی خۆی بووە. وتی: وەک گەلێکی ئێزیدی وانەیەکمان لەو تاقیکردنەوە، بە تایبەتی بە هاتنی تێکۆشەرانی پەکەکە و هێزەکانی پاراستنی گەل و یەکینەکانی ژنانی ئازاد وەرگرتووە، منداڵەکانمان فێربوون و خۆیان ڕێکخستووە، ئێستا یەبەشە و یەژەشە مان هەیە، هەموو هێزەکانمان لە منداڵەکانمان پێکهاتووە، ئێمە نامانەوێت هەر هێزێک جگە لە ئەوان بمانپارێزێت، چونکە پێشتر هێزێک هەبوو کە بڕیار بوو بمانپارێزێت. ئاماژەی بەو ڕۆژەی شەنگال کرد کە ڕووبەڕووی جینۆساید بووەوە، ئێمە لەدەستی داعشدا ماینەوە، گۆڕی بەکۆمەڵ هێشتا دیارە، هەزاران ژنی گەنج و منداڵیش هێشتا لە چنگی داعشدان، چارەنووسیان نادیارە، داعش ژن و منداڵە ئێزیدییەکانی لەگەڵ خۆیان برد، بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە، بۆچی؟
ئەو هێزانەی بڕیار بوو شەنگال بپارێزن، گرنگییان بە ژن و منداڵە ئێزیدییەکان نەدەدا؟
جگە لە پەکەکە کە سەدان ژن و منداڵی ئێزیدییان ڕزگار کرد، ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرد ئێمە هەرگیز ئەم شتانە لەبیر ناکەین.
مام زەکی و خەباتی بۆ یەکڕیزی ئێزدی
نەعیم بەدەل ئاماژەی بە ئەو فەرمانانەی کرد کە بەسەر پێکهاتەی ئێزیدیدا سەپێنراون، هەوڵی مام زەکی بۆ دامەزراندنی هاوپەیمانی ئێزیدی وەبیرهێنایەوە. وتی: ئێمە چیتر ئەو ئێزیدیانە نین کە ١٠ ساڵ لەمەوبەر بووین. ئێستا دەتوانین بەرەنگاری هەر هێرشێک ببینەوە دژی ئێمە، ئەمە لە سایەی هزر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، مەشق و خولی پەروەردەی ڕۆڵ و تێکۆشەرانی پەکەکە و ئەو یەکڕیزییەی کە مام زەکی لەنێو گەلی شەنگالدا دایمەزراند، بۆ ئەوەی پێکەوە بەرگری بکەین لە هەموو ئەو هێرشانەی کە بوون و ناسنامەکەمان دەکەنە ئامانج.
نەعیم بەدەل لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە مام زەکی پایەی ئێزیدییەکان بووە بە تایبەت لە شەنگال. لە ساڵی ٢٠١٤ لە چیای ئازادەوە پێشکەوتووە، کۆمەڵگەی لە ڕووی هزرییەوە پەروەردە کردووە. ئەو پێشەنگایەتی کرد لە بنیاتنانی دامەزراوە و ڕێکخراوەکانمان و خۆبەڕێوەبردنمان. لە سایەی بیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدانی پەکەکە و هەموو شەهیدان، لە سایەی هەوڵەکانی مام زەکی، هاوڵاتیانی شەنگال بە ئیرادەی خۆیان بەردەوامن لە خۆبەڕێوەبردن.