بۆ ئەوەی جۆلانی بە تاوانی جینۆساید دادگایی بکرێت لە دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان سکاڵا تۆمار کرا
فوئاف کە کەسانی جۆراوجۆر لە سووریا لەخۆدەگرێت، سکاڵایەکی پێشکەش بە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان کردووە و تیایدا باس لەوە دەکات کە ئەبو محەمەد ئەلجۆلانی، کە سەرۆکی ڕێکخراوی هەتەشەی جیهانی تاوانی جەنگی دژی مرۆڤایەتی ئەنجامداوە.

ناوەندی هەواڵ
فیدراسیۆنی یەکێتی عەلەوییەکانی فەرەنسا کە خەڵکی ئایینی جیاواز لە سوریا لەخۆدەگرێت، داواکارییەکی سەبارەت بە سەرۆکی ڕێکخراوی جیهادی حەیات تەحریر شام "HTS"، ئەبو محەمەد ئەلجۆلانی (ئەحمەد شەعرا) کە تاوانی جەنگی دژی مرۆڤایەتی ئەنجامداوە، پێشکەشی دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتی کردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی یۆرۆنیوز، لە داواکارییەکەدا هاتووە کە جۆلانی و سەرکردە سەربازییەکانی بەرپرسیارن لە کۆمەڵکوژییەکان، لەوانەش کوشتنی هەزار و ٧٠٠ بۆ دوو هەزار هاوڵاتی مەدەنی لە نێویاندا ئەندامانی کەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکان لەو وڵاتە.
پێدرۆ ئەندوخار، پارێزەری فیدراسیۆنەکە ڕایگەیاندووە، وێنە هەیە کە کردەوەی یەکە سەربازییەکانی پێش کۆمەڵکوژییەکە و دوای کۆمەڵکوژییەکە بەڵگە دەکات. لە داواکارییەکەدا کۆلانی و سەرکردەکانی دیکە داوایان کردووە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت بۆ ئەگەری تاوانی جینۆساید یان تاوانی دیکەی دژ بە مرۆڤایەتی، لە چوارچێوەی ئەو تاوانانەی کە لە پەیڕەوی ناوخۆی ڕۆمادا پێشبینی کراون.ف