فلۆرا سامدانی هاوڵاتی بەهایی لە یەزد دەستبەسەر کرا

لە ئێران فشارەکان بۆ سەر هاوڵاتیانی بەهایی بەردەوامن و باس لەوە کرا کە فلۆرا سەمدانی هاووڵاتی بەهایی کە لە شاری یەزد نیشتەجێیە لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵەکان دەستبەسەر کراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ٣ی ئایار،  هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی فلۆرا سامدانی لە شاری یەزد لە ئێران و دەستبەسەریان کرد.

 

بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی هەڵمەتەکەدا ماڵی فلۆرا سامدانییان پشکنیوە و دەستیان بەسەر کەلوپەلە کەسییەکانیدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

 

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ لێدوانێکی فەرمی سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کردنەکە و تۆمەتەکانی ئاراستەی ناوبراو و ئەو دامەزراوەیەی کە تێیدا ڕاگیراوە، نەدراوە.

 

فلۆرا سامدانی پێشتر بەهۆی بیروباوەڕی ئایینییەوە ڕووبەڕووی پرۆسەی دەستبەسەرکردن و دادگاییکردن بووەتەوە.