ڕۆژین عەبدول باقی: دەبێت میکانیزم و مسۆگەری یاساییەکان لە دەستووری سووریادا هەبن
ڕۆژین عەبدول باقی، ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی ژنانی سووریا ڕایگەیاند، کە تەنها نووسینی “یەکسانی ژن و پیاو” لە دەستووردا بەس نییە، بۆ ئەوەی یەکسانی ببێتە ڕاستییەک لە ژیانی ڕۆژانەدا، دەبێت میکانیزم و مسۆگەری یاسایی هەبن.
حەسەکە
ئەنجوومەنی ژنانی سووریا سیمینارێکی لە بارەی "مافی ژنان لە دەستووری دەوڵەتی سەردەمی" لە پارکی خوێندنێ بەڕێوە برد، لە سیمینارەکەدا پارێزەران و ئەندامانی کۆنگرە ستار و ئەندامانی یەکێتی ژنانی سووریا و ئەندامان و کارگێڕانی ئەنجومەنی ژنانی سووریا ئامادەبوون.
”تەنها نووسینی یەکسانی ژن و پیاو لە دەستووردا بەس نییە”
ڕۆژین عەبدول باقی، ئەندامی کۆمیتەی یاسایی ئەنجومەنی ژنانی سووریا لەسەر مافەکانی ژنان، بنەمای یەکسانی و پێگەی ژن لە بونیادنانی دەوڵەتی هاوچەرخدا قسەی کرد، سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە مافەکانی ژنان مافی تایبەتی بەشێک لە کۆمەڵگە نیین، هەروەها مافەکانی ژنان بەشێکی بنەڕەتیی مافەکانی مرۆڤن، بە گوێرەی ئەو، دەوڵەتی سەدەمی دەبێت لەسەر بنەمای سەروەریی یاسا، ڕێزگرتن لە ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکان، یەکسانی لە بەردەم یاسا و بەشداریی سیاسی بونیاد بنرێت، تەنها نووسینی “یەکسانی ژن و پیاو” لە دەستووردا بەس نییە و باسی لەوە کرد، بۆ ئەوەی یەکسانی ببێتە ڕاستییەک لە ژیانی ڕۆژانەدا، دەبێت میکانیزم و زەمانەتی یاسایی هەبن کە ڕێگری لە جیاکاریی ژنان بکەن و ئاستەنگەکانی بەردەمیان لە ناو بەرن.
مافە سیاسییەکان و بەشداریی ژنان

ڕۆژین عەبدول باقی تیشکی خستە سەر ئەوەی کە بەشداریی سیاسیی ژنان دەبێت تەنها بە دەنگدان سنووردار نەکرێت، هەروەها دەبێت بگاتە ناوەندەکانی بڕیاردان و لە پرۆسەی بڕیارداندا ڕۆڵێکی چالاکی هەبێت، وتی: دەبێت ژن بە هۆی ڕەگەزەوە، لە پۆستە فەرمییەکان و کارە گشتییەکان دوور نەخرێتەوە و دەبێت لە هەموو بوارە سیاسی و بەڕێوەبەرییەکاندا دەرفەتی یەکسان هەبن.
مافی ئابووری و مافی پەروەدە
ڕۆژین عەبدول باقی جەختی لەوە کردەوە، کە سەربەخۆیی ئابووریی ژنان یەکێکە لە بناغە سەرەکییەکانی بەهێزکردنیان، ئەو ژنانەی کە لە سەرچاوە ئابوورییەکان بێبەش دەبن، زیاتر ڕووبەڕووی بەکارهێنان دوبن و ڕووبەڕووی توندوتیژی بکرێنەوە، سەبارەت بە پەروەردە، وتی: پەروەردە تەنها مافێکی کۆمەڵایەتی نییە، لە هەمان کاتدا ئامرازێکی جەوهەرییە بۆ ئەوەی ژنان مافەکانیان بناسن و چالاکانە بەشداری ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری بکەن.
پاراستنی ژنان لە توندوتیژی
یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکانی سیمینارەکە پاراستنی ژن بوو لە بەرامبەر توندوتیژیدا، لەم چوارچێوەیەدا، توندوتیژیی خێزانی، جەستەی، دەروونی و ڕەگەزی، دەستدرێژی، هاوسەرگیریی بە زۆر، بازرگانیکردن بە ژنان و ئازاردانی ئابووری گفتوگۆ کران، لە سیمینارەکەدا، ئەرکی دەوڵەت تەنها بە سزادانی کەسی تۆمەتبار دوای ڕووداوی توندوتیژی کۆتایی نایێت، هوروەها دەوڵەت دەبێت بۆ ڕێگری لە توندوتیژی، پاراستنی زیانبەرکەوتووان، لێکۆڵینەوە، لێپرسینەوە لە تۆمەتباران و دابینکردنی پشتگیریی دەروونی و کۆمەڵایەتی، میکانیزمی پێویست دابمەزرێنێت.
”دەبێت بۆ جێبەجێکردنی ئەم مافە مسۆگەری دەستووری، یاسایی و پراکتیکی دابنرێن”
لە کۆتایی سیمینارەکەدا بەشداربووان گفتوگۆیان کرد و دیاری کرا، کە لە بونیادنانی سووریای نوێدا مافەکانی ژنان دەبێت ببنە بەشێکی بنەڕەتیی دەستوور و دەبێت بۆ جێبەجێکردنی ئەم مافانە مسۆگەری دەستووری، یاسایی و پراکتیکی دابنرێن، هەروەها بەشداری ژنان لە نووسینی دەستووری نوێ و دامەزراندنی دامەزراوەکانی دەوڵەت وەک یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکانی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی و دەوڵەتێک لەسەر بنەمای یەکسانی دەستنیشان کرا.