گەل بە ڕۆحی بەرخۆدانی نەورۆز بەرەو ئامارا هەنگاو دەنێت

هەموو ساڵێک لە ٤ی نیساندا, کە ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆیە، لە گوندی ئامارا ئەو ڕۆژە پیرۆز دەکرێت، ئەمساڵیش گەل بە ڕۆحی بەرخۆدانی نەورۆزەوە ڕوو لە گوندەکە دەکەن.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ڕەحا- ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، وەک هەموو ساڵێک ئەمساڵیش بە پەرۆشییەکی زۆرەوە پێشوازی لێدەکرێت، عەبدوڵا ئۆجالان دەستنیشانی کردووە هەتا "ژنان ئازاد نەبێت، کۆمەڵگە ئازاد نابێت"، بۆ ئەم ئایدۆلۆژیایەش ئازادی ژنانی ڕاگەیاند، فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" کە بناغەی خەباتی ئازادی ژنانی کوردە، ئەمڕۆ بووەتە دروشمی هەموو ژنان لە سەرتاسەری جیهاندا.

 

لە شیکردنەوەیەکدا کە لە ٢٥ی حوزەیرانی ١٩٩٤ بڵاوکرایەوە، عەبدوڵا ئۆجالان وتی: "لای ئێمە ناو چییە؟ ژیان. ئیوەی بۆ چی گەڕاندەوە؟ مردن. ئەمە دەبێت بگۆڕدرێت، کەواتە نابێت ئێوە پیشەنگایەتی ئەم کارە بکەن؟ با پیاوان ببنە حەیرانی ئێوە، پەیوەندییەکانتان کە هێز بۆ زۆرێک لە جەنگەکان دەهێنێت، دەبێت ئەوەندە بەهێز بن کە ڕێگەی پێبدەن"، لە شیکردنەوەیەکی دیکەدا لە ٢٤ی شوباتی ١٩٩٨دا وتی: "وشەی ژن و ژیان لە مێژووی گەلدا وەک یەکن".

 

"ئێمە کەندەڵانەکان دەگرین، ئیدی ژن و ژیان دەکەین بە یەک"

عەبدوڵا ئۆجالان دەڵێت: "کاتێک گەیشتین بە ئێستا، ئەوان بوون بە دوو وشەی دژ بە یەک، جارێکی دیکە ئەم کەندەڵانە دەگرینەوە، ژنان و ژیان دەکەینە یەک، ئەمە پێشکەوتنێکی باشە"، لە ٢٨ی ئاداری ١٩٩٨یشدا لە هەڵسەنگاندنێکدا وتی: "ئەگەر ژیانێک هەبێت، لەگەڵ ژندا دەبێت، بۆ ئەوەی ئازاد ببن، ئەمە دەتوانێت پێک بێت، ئەمە وەک ڕستەیەکی ئاسایی بەکارناهێنم، بەڵکو بە پێچەوانەوە ئەگەر ژن نەبێت و ئازاد نەبێت، ژیان بوونی نییە و مرۆڤ بوونی نییە".

 

ژنانی کورد بەو فەلسەفەیەوە بەردەوامن لە خەباتکردن بۆ ئازادی، لە ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-دا لە زۆر وڵاتدا و فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" عەبدوڵا ئۆجالان باس دەکرێت، لە شارەکانی کوردستان ڕێپێوانێک بە دروشمی "بۆ ئازادی بەرەو ئامارا" ڕێکدەخرێت.

 

ماوەی دوو ساڵە هیچ زانیارییەک لە عەبدوڵا ئۆجالانەوە نییە

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ بەهۆی پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتییەوە برایە تورکیا و بۆ ماوەی ٢٤ ساڵە لە گۆشەگیرییەکی سەختدایە، خێزان و پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانییەکانی دیکە ماوەی دوو ساڵە هیچ زانیارییەک دەربارەیان نازانن، ٢٧٤ داواکاری پارێزەرانی نووسینگەی یاسای ئەسرین بۆ دیداری ئۆجالان ڕەتکراوەتەوە، عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٥ مانگی ئاداری ساڵی ٢٠٢١ەوە لەگەڵ محەمەد ئۆجالانی برای کۆنەبووەتەوە و ١١٨ داواکاری خێزانیش ڕەتکراونەتەوە یان بەبێ وەڵام ماونەتەوە.

 

لە نەورۆزەوە بۆ ئامارا، هەمان داواکاری

ناڕازیبوون دژ بە گۆشەگیریی بەردەوامە، خەڵکی کوردستان داوای کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری دەکەن، دوایینیان لە ٢١ی ئاداردا، مەیدانەکانی نەورۆز پڕبوون و داوای کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری کرا، ئەو کەسانەی کە مەیدانەکانیان پڕ کردەوە بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بە تیشک خستنەسەر گۆشەگیری و بەرخۆدان، ئیرادە و داواکاری خۆیان خستەڕوو.

 

ئاهەنگی پیرۆزبایی کە لە ساڵی ٢٠٠٤ دەستیپێکرد، لە پرۆسەی چارەسەری ساڵی ٢٠١٥ پیرۆزباییەکی گەورە ڕێکخرا، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە کە چالاکی لە ئامارا ڕێکدەخرێت، بە هەموو شێوەیەک ئاستەنگ دەکرێت، هەموو ڕێگاکان تا خەلفەتی داخراون بۆ هاتوچۆ و چوونە گوندەکە، گوندی ئاماراش دەورە دەدرێت و ساڵی ڕابردووش بە هەمان شێوە، خەڵکەکە ڕووبەڕووی ئاستەنگی بوونەوە و خەڵکەکە لەو ڕێگەیانەی داخرابوون بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ ٤ی نیسانیان پیرۆز کرد.

 

بۆ ئازادی ڕێپێوانی ئامارا ڕێکدەخرێت

ئەمساڵ لە نێوان ١ بۆ ١٠ی نیسان لە زۆربەی شارەکان یادی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێتەوە، لە ٤ی نیسان، خەڵکی ناوچەی خەلفەتی ڕەحا کۆدەبنەوە و بە دروشمی "بۆ ئازادی بەرەو ئامارا" ڕێپێوان دەکەن، ڕێپێوانەکەش لەلایەن زۆرێک لە دامەزراوەکانەوە داواکراوە، هاوکات لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان لە ٤ی نیساندا دار دەچێندرێت.