"کۆنفڕانسی ژنۆلۆژی کۆتایی هات"

کۆنفڕانسی ژنۆلۆژی کە لە شاری وان بەڕێوەچوو، دوێنێ لە ڕۆژی دووەمدا کۆتایی هات، ڕایانگەیاند، تێکۆشان و باوەڕی ژنان بە داهاتوو زۆر زیندووە، لە جیهانێکی نوێدا هیوای ژیانێکی ئازاد و یەکسانمان هەیە.

وان

 

کۆنفڕانسی گۆڤاری ژنۆلۆژی بە دروشمی "سیاسەت و شێوازەکانی خەبات لە دژی سیستەمی باڵادەستی پیاوان لە سەدەی بیست و یەکدا" بەڕێوەچوو و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو و دوێنێ لە ٢٣ ئەیلوول کۆتایی هات.

 

ڕۆژدا یڵدز، ئەندامی دەستەی چاپ و بڵاوکردنەوەی گۆڤاری ژنۆلۆژی، وتاری کۆتایی کۆنفڕانسی ژنۆلۆژی پێشکەش کرد و وتی: لەم دوو ڕۆژەدا بینیمان کە تێکۆشان و باوەڕی ژنان بە داهاتوو زۆر زیندووە، لە جیهانێکی نوێدا هیوای ژیانێکی ئازاد و یەکسانمان هەیە.

 

ڕۆژدا یڵدز باسی لەوەشکرد کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ گفتوگۆیەکی تەواویان لەگەڵ ئەو ژنانەدا کردووە و وتی: هەرچەندە زۆرجار باسی زیادبوونی هێرشەکانی فاشیزم دەکەین، بەڵام جارێکی دیکە لێرەدا پێویستی یەکگرتووییمان بینی، لە ڕۆژی یەکەمدا باسمان لە پرسەکانی بارودۆخی ئێستا کرد، چۆن توندوتیژی بە گۆڕانی بارودۆخ دەگۆڕێت؛ هەراسانکردن، پیاوسالاری، ڕەگەزپەرستی، چۆن ژن لەناو دەبات؛ لە هەمان کاتدا سەرنج دەخەینە سەر ئەوەی کە چۆن کاریگەری لەسەر سروشت و منداڵ و هەموو کۆمەڵگە هەیە. بینیمان و گفتوگۆمان کرد.

 

"باوەڕی ژنان بە داهاتوو زۆر زیندووە"

ڕۆژدا یڵدز ڕایگەیاند، لە ڕۆژی دووەمدا گفتوگۆیان لەسەر "چۆن ببین بە وەڵام" ئەنجامداوە و وتارەکەی بەم شێوەیە درێژ کردەوە، "کێشەیەکی هاوبەشمان هەیە، چونکە باوەڕمان وایە لەم سیستمەدا کە لەناومان دەبات، ژیانێکی باشتر دەژین، ئێمە ژیانێکی هاوبەشمان هەیە چونکە دەزانین لەم ژیانەدا کە هەزاران ساڵە بە نەبوونی هەژمار دەکرێت، تا ئەمڕۆ ژیاوین، کێشەیەکمان هەیە، ڕاستە، لە سەرەتای کۆنفڕانسەکەدا باسمان کرد، ئێمە لە پڕۆسەیەکدا کە مرۆڤ و تێکۆشان لاواز بووە، لەگەڵ کۆمەڵەی بچووکی ژنان هاتین بۆ ئێرە و لەو باسانەشدا کە دوو ڕۆژە بەردەوامە، بینیمان کە تێکۆشان و باوەڕی ژنان بە داهاتوو زۆر زیندووە، لە جیهانێکی نوێدا، هیوادارین ژیانێکی ئازاد و یەکسان هەبێت.

 

 "ڕۆحی فەلسەفەی ''ژن، ژیان، ئازادی" بە هەموو جیهاندا دەسوڕێتەوە"

ڕۆژدا یڵدز ڕایگەیاند کە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" نیشانی دەدات کە سەدەی بیست و یەک سەدەی ژن دەبێت و ژنانیش ئیلهامیان لەم فەلسەفەیە وەرگرتووە، ڕۆژدا یڵدز وتیشی: "ژن، ژیان، ئازادی" لەم دوو ڕۆژە لێرە بوو و کەمێک زیاتر گەشەی کرد، زیندووتر و کەمێک بەهێزتر بوو، ئێمە هێز و هیوای ئەو خەباتەی لێرەدا بەرزی دەکەینەوە بۆ هەموو ژنانی ئەمریکای لاتین و ئەوروپا و ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرین.

 

دوای ڕاگەیاندنی ئەو گروپێک لەناو ژنانی بەشداربوودا، بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و چەپڵە لێدان کۆنفرانسەکە کۆتایی هات.