ئەنجامی چوارەمین کۆنگرەی کژار ڕاگەیەندرا
کژار ئەنجامی کۆنگرەی چوارەمی خۆی خستەڕوو و ڕایگەیاند کە خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت لە ڕێکخستن و پاراستنی هەموو ژنان لە ئێران و باس لەوە کرا کە بە هیوا و ئامانجی کۆنگرەی چوارەمی کژار ئەوەیە ببێتە وەڵامێک بۆ ژنانی ڕۆژهەڵات کوردستان و ئێران.
ناوەندی هەواڵ
کۆمەڵگەی ژنانی ئازادیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "کژار"، لە ٧ی ئایاری ٢٠٢٤، لە چیا ئازادەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی سەرجەم بەشەکان کۆنگرەی چوارەمی سازکرد و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ درێژەی کێشا و لە ٩ی ئایار بە درووشمی "سەرکەوتنی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیی، مسۆگەرکردنی ئازادیی ژنان و کۆمەڵگەی دیموکراتیکە" کۆتایی هات.
کژار ئەنجامنامەی چوارەمین کۆنگرەی بڵاوکردەوە و جەخت لە ڕێکخستن و پاراستنی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکات.
ئەنجاممانەی کۆنگرەی چوارەمی کژار بەم شێوەیەیە؛
“كۆمەڵگەی ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان”كەژار” بەرۆحی بەرخۆدانی ٩ـی گۆڵان و لەسەر بیرهێنانەوەی شەهیدانی پێشەنگ ”شیرین عەلەمهولی” و هەڤاڵانی رۆژی حەوتی گۆڵان دەستی پێكرد. كژار بەدروشمی”سەركەوتنی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی مسۆگەر كردنی ئازادی ژن و كۆمەڵگەی دیموكراتیكە و بەبەشداری نوێنەرانی هەموو ئاڵانەكان و دام و دەزگاكانی لەنێو كاروخەباتدان چوارەمین كۆنگرەی خۆی لەچیا ئازادەكانی كوردستان بەرێوە برد. ئەم كۆنگرەمان لەكەسایەتی شەهید ئارین ئارێ و شیلان بانە پێشكەشی هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی و دیموكراسی و شەهیدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دەكەین. كۆنگرەكەمان لەم قۆناخە واتادار و بەئەندازەی ئەوەش لەم قۆناخەی تێكۆشان ئەوەندە گەرم و گۆڕ لەژیانی پێشكەوتنی شۆڕشگێڕی دا پێكهاتووە. كۆنگرەكەمان بەرۆحی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لەقۆناخێكدا كە ئەنجامی تێكۆشان بەرخۆدانڤانانە پێكهات و لەهەمانكاتدا لەقۆناخێكدا كە هێرشی زۆر قورس لەسەر بوونی ژن و گەلانی ئازادیخواز پێشدەكەوێت دەرباز دەبین و ئاستی تێكۆشان و بەرخۆدانی ئێمە، هەم دەستكەوتەكانمان هەمیشەیی و هەم ستاتۆ و ئازادی ژن و گەلەكەمان مسۆگەر بكات. لەقۆناخێكی ئەوەندە هەستیار و مێژووییدا بەستنی كۆنگرەی كەژار، گرانبوون و جددیەت و هەستیاری قۆناخەكە لەلای هەموو ئەندام و پێكهاتەی كەژار هەستی پێكرا و بەرۆحی بەرپرسیاریەتی هەڵسوكەوت كردن و چوونە نێو رۆحی قۆناخەكەوە لەگەڵ خۆیدا ئاوا كردوە. شۆڕشی ژن كە بەهەموو گەورەیی و گەرمایی خۆیەوە پێشدەكەوێت، بەهیوا و بەبڕیار و بەئیرادەی سەركەوتنی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لەرۆژهەڵاتی كوردستان و ئێراندا، چوارەمین كۆنگرەكەمان بەرێوە برد. كۆنگرەكەمان كاروخەباتی چوارساڵی رابردووی بەبەرفراوانی هەڵسەنگاند، كاروباری سەرلەنوێ بۆنیادنانەوەی لەسەر بنەمای ژیانی ئازاد و كۆمەڵگەی دیموكراتیك خستە رۆژەڤی خۆیەوە و لەسەر ئەو ئەساسە كەم و كوڕتی و تەواونەكردنی هەندێ كاروخەبات بەبەهێزی پەنجەی خستووەتە سەر، رەخنە و رەخنەدان لەسەر ئەو بنەمایە پێشكەوت. لەهەمانكاتدا باوەڕی و ئیدعای تێپەڕاندنی ئەو كەم و كوڕیانەی بەشێوەیەكی بەهێز نیشاندا. بەشێوەیەكی دیموكراتیك لەكۆنگرەدا دەستەی رێوەبەری كەژار كە ژمارەیان پانزدە كەسە هەڵبژێردران.
لەكاتێكدا كە هێرشی هەری دژوار و قورسی داگیركەری لەكوردستان لەسەر گەلەكەمان و ژیان بەرێوە دەچێت، بەستنی چوارەەمین كۆنگرەی كژار هەنگاوێكی مێژوویی و قۆناخێكی نوێ لە تێكۆشان لەرۆژهەڵات و ئێراندایە. كۆنگرەكەمان هێرشەكانی پیاوسالاری لەئاستی هەرێمی و جیهانیدا، بەتایبەتی هێرشەكانی رژێمی ئێران لەسەر بوونی ژنان پێشدەكەوێت بەشێوەیەكی بەرفراوان نرخاند و دەستنیشانی كردوە كە ژنان لەبەرامبەر بە سیستەمی قڕكر كە بنەمای خۆی لەفاشیزمی پیاو ـ دەوڵەت دەگرێت، سەریان نەوی ناكەن و تێكۆشانی هەری رادیكاڵ بەرێوە دەبەن. كۆنگرەكەمان دەست نیشانی كردوە كە ژنان بە تێكۆشانی خۆیان لەسەدەی بیست و یەكەمدا پێشەنگ و رێبەری راستەقینەی شۆڕشی كۆمەڵایەتین. چەندە تێكۆشانی ژنان بەهێز دەبێت، بەرخۆدانی ژنان لەبەرامبەر بەسیستەمی پیاو ـ دەوڵەت جیهانی دەبێت و هێرشی پیاوانیش ئەوەندە لەسەر دەستكەوتی ژنان زیاتر دەبێت. ئەو شۆڕشانەی دێنە ئاراوە، قەیرانی ژینگە و كۆمەڵگە قووڵتر دەكەن. لەئاستی جیهانیدا ژنان لەم ساڵانەی دواییدا بەشێوەیەكی هەری قورس، قۆربانی قەیرانی سیستەماتیك پیاوی دەسەڵاتدار دەدەن، ئێدی لەهەموو دنیا پێشەنگایەتی بەرهەستكاری و ئۆپۆزسیۆنبوونی كۆمەڵایەتی دەكەن. ژنان لەهەموو شوێنێك لەبەرامبەر بەدیكتاتۆری، چەتەكانی سەرەوەی دەوڵەت، تەجاوزكار، دەوڵەتەكان، داگیركەری سەرمایەداری و كارەساتی ئیكۆلۆژی، چوونەتە قۆناخی چالاكییەوە و شەپۆلی بەرخۆدانی خۆیان بەرزتر دەكەنەوە.
لەكۆنگرەدا باس لەوە كرا كە ژنان لەهەر شوێنی جیهان، ئیلهام لەتێكۆشانی یەكتر دەگرن. تێكۆشانی ژنانی كورد لەسەدەی بیست و یەكەمدا بووەتە سەرچاوەی ئیلهامی تێكۆشانی ئازادی. لەكوردستان تێكۆشانی ژنان لەهەركات و ساتێكی تر هاوبەشتر و یەكگرتووتر بوو. بەشۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی ئێدی بەگەردوونی بوو، سنوری نەتەوەپەرستی، ئاین پەرستی، رەگەزگەرایی لەبەرامبەر بەتێكۆشانی ژنان، بێ واتا دەبن. بەمانیفستۆی ژن، ژیان، ئازادی ئێدی شۆڕشی ژنان لەئاستی جیهانیدا تێپەڕی قۆناخی تێكۆشانی رادیكاڵ لەبەرامبەر بەسیستەمی سەرمایەداری جیهانی بووە. دەستنیشانكرا كە دەستپێكردنی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لەساڵی ٢٠٢٢ بە قەتڵكردنی كچی كورد ژینا ئەمینی قۆناخێكی نوێ لەتێكۆشانی ژنانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران لەبەرامبەر بەسیستەمی قڕكەری رژێمی ئێران دەستی پێكرد. شۆڕشی ژن، وەرچەرخا شۆڕشێكی هزری، سیاسی، كۆمەڵایەتی، چاندی، شۆڕشی تێكۆشین و بەرخۆدانی ژنان وەك چاندێكی هەمیشەیی لێكرد. كۆنگرەمان دەستنیشانكرد كە ژن، ژیان، ئازادی لەسەدەی بیست و یەكەم دەتوانێت ببێتە مانیفستۆی شۆڕشی كۆمەڵایەتی لەرۆژهەڵاتی ناوین دا. ژنانی كورد لەچیاكان، زیندان، كۆڵانەكان تێكۆشانێكی زۆر گەورە و قورسیان لەبەرامبەر فاشیزمی پیاو ـ دەوڵەت بەرێوە بردوە و قۆربانی زۆر دەوڵەمەندیان داوە، تەنانەت دروشمی ئەفسونئاوی ئەمڕۆكە لەئاستی رێنسانسێك لەرۆژهەڵاتی ناوین رۆڵ دەگێڕێت. دەستنیشانكرا كە كەژار بەرپرسە لەوەی كە بەهەموو هێزی خۆی سیاسی، كۆمەڵایەتی، پاراستنی پێشەنگایەتیەكی بەهێزی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بكات. هێرشەكانی رژێمی دسپۆت ناتوانێت ئیرادە و باوەڕی ژنان لەبەرامبەر بەشۆڕش تێكبشكێنێت. ژنان هیچ كاتێك لەبەرامبەر بە سیستەمی پیاوسالاری رژێم سەریان نەوی نەكردوە و نەویش ناكەن، بەرخۆدانی و تێكۆشانی ژنانی بۆ ژیانێكی ئازاد لەئاستێكی هەری بڵند دا بەردەوام بكات. ئەو شۆڕشەی كە پێشەنگەكانی ژنان و گەنجان بوون، ئەوا هیچ كاتێك هەنگاو بۆ دواوە نانێت. وەك كەژار لەقۆناخی نوێ دا رێكخستن كردن، پەروەردەكردن و بەرێكخستن كردنی سیستەمی پاراستنی ژنان بكاتە ئامانجی سەرەكی خۆی. كۆنگرەی نیشانی دا كە رێكخستن كردن و سەركەوتنی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی مسۆگەربوونی ئازادی ژنان و ئێرانێكی دیموكراتیكە بۆ هەموو گەلان. دەستنیشانكرا كە كەژار خاوەن میراتێكی زۆر مەزنە، خاوەنی شەهیدانی پێشەنگ وەك شیرین عەلەمهۆلی، زیلان پەپوولە، ئاریەن ئارێ، زیلان سەردەشت و بەسەدان شەهیدی قارەمانە كە بەتێكۆشانی خۆیان زەبری هەری قورسیان لەهزری رژێمی داگیركەریان داوە. لەسەر ئەو ئەساسە كۆنگرە بەبڕیارمەندی و پێداگریەكی بەهێز دەستنیشانی كرد كە كەژار لەسەر ئەساسی یەكگرتنێكی بەهێز لەگەڵ هەموو ژنانی ئازادیخوازدا، تێكۆشانی ئازادی لەئاستی هەری بڵند دا بەرێوە ببات. كەژار خۆی لەبەرامبەر بەرێكخستن كردن و پاراستنی هەموو ژنان لەئێران دا بەرپرسیار دەبینێت.
یەكێك لەبابەتە سەرەكیەكانی كۆنگرەكەمان تێكۆشان لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بوو. دەستنیشانكرا كە ئێستاكە ئەگەر قەیرانی جیهانی و هەرێمی بەفەلسەفەی”ژن، ژیان، ئازادی”شەرمەزار و ریسوا دەكرێت، سەرچاوەی خۆی لەتێكۆشانی مەزنی رێبەر ئاپۆ وەردەگرێت. ئەوەی كە پشتڕاستكردنەوەی مێژووی دەستنیشانكرد و ووتی:”شۆڕشی ئەم سەدەیە، ببێتە شۆڕشی ژنان. هزری ئەم سەدەیە، ببێتە هۆی ئازادی ژن”، رێبەر ئاپۆ بوو. خاوەنداری لە”هەڵمەتی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی كورد”، نیشانی دا كە هزری رێبەر ئاپۆ چەندە جیهانی بووە. ترسی هەری گەورەی هێزە هەژەمۆنپارێزەكان لەهزر و بیڕوباوەڕی رێبەرتیە، ئازادی رێبەر ئاپۆ بەواتای كردنەوەی دەرگای چارەسەری پرسی گەلان لەرۆژهەڵاتی ناوینە. دەستنیشانكرا كە وەك ژن بەرپرسیارن لەبەرامبەر بەئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دا. كۆنگرەی ئێمەی ئەوەی ئیدعا و بانگەشەی نیشاندا كە تێكۆشان بۆ ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ ببێتە سەرچاوەی كاروخەباتمان. وەك بزوتنەوەی ئازادی ژنان كژار، لە ئاستی رۆژهەڵات و ئێراندا تێكۆشانمان بەشێوەیەكی هەری رادیكاڵ لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بەرێوە بچێت.
لەكۆنگرەكەماندا دەستنیشانكرا كە شۆڕش بەیەكێتی و تێكۆشانێكی یەكگرتوو و هاوبەشی ژنان و گەلان دەتوانێت سەركەوتن مسۆگەر بكات. كۆنگرە نیشانیدا كە یەكێتی ژنانی كورد لەرۆژهەڵاتی كوردستان دەتوانێت پێشەنگایەتیەكی بەهێز بۆ یەكگرتنی ژنان لەئاستی ئێراندا پێشبخات. كەژار وەك رێكخستنێكی چەترئاسا لەرۆژهەڵات و ئێراندا بەتێكۆشان و كاروخەباتی خۆی لەئاستی هەری بڵند دا پێشەنگایەتی بۆ یەكگرتنی ژنانی بەلووچ، عەرەب، گیلەك، ئازەری، فارس و … هتد بكات. تێكۆشانێكی هاوبەش لەچوارچێوەی سیستەمێكی هاوبەشی ژنان دا ئامانجی سەرەكی كژارە.
گرتووخانەكان بۆ رژێمی تۆڵەسێن گۆڕەپانی تەسفیەكردن و لەناوبردنە، بۆ تێكۆشەرانیش گۆڕەپانی بەرخۆدانی و تێكۆشینە. دوو بەرە كە لەناویەكدا لەبەرامبەر یەكتر شەڕی هەری قورس بەرێوە دەبەن. شەڕی تایبەتی رژێم ناتوانێت ئێرادەی ئازادی ژنان تێكبشكێنێت. كۆنگرەكەمان دەستنیشانی كرد كە لەكەسایەتی زەینەب جەلالیان و جۆانە سنە و گۆڵڕۆخ ئیریایی و سپیدە قۆلیان و …هتد ژنانی بەرخۆدانڤان لەگرتووخانەكان دا بوونەتە پێشەنگی راستەقینەی تێكۆشانی ئازادی و دیموكراسی. لەو چوارچێوەیەدا تێكۆشانمان لەسەرئاستی هەرێمی و جیهانی بێ وچان تا ئازادكردنی ئەو تێكۆشەرانە بەردەوام بكات.
كۆنگرەكەمان دەستنیشانی كرد كە نرخی هەری گەردوونی شەهیدانی شۆڕشی ئازادین، خاوەنداری لەئارمانجی شەهیدان ئەركی ئێمەی شۆڕشگێڕە. كۆنگرەكەمان گرنگی یەكگرتنی بنەماڵەی شەهیدانی هەڵسەنگاند، بەپێشەنگایەتی بنەماڵەی شەهیدان لەسەر ئەساسی نرخەكانی شۆڕش و خۆبەرێكخستن كردن دەتوانێت شۆڕش هەمیشەیی بكات. لەسەر ئەو ئەساسە ئەو دەستكەوتانەی كە شەهیدانی شۆڕش بۆ كۆمەڵگەكەمان بۆنیادیان ناوە، ئێمەش بەتێكۆشانێكی بەهێز ئامانجەكانیان پێكبهێنین.
كۆنگرەكەمان زانستی ژن، ژنۆلۆژی بەبەرفراوانی هەڵسەنگاند و دەستنیشانی كرد كە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لەسەر هێما و كۆڵەكەی زانستی ژن پێشكەوت و رێگەی چارەسەری هەموو كێشەكانی ژن و كۆمەڵگە بەزانستی ئازادی ژن، ژنۆلۆژی تێپەڕ دەبن. لەسەر ئەو ئەساسە كۆمیتەی ژنۆلۆژی لەقۆناخی نوێ تێكۆشاندا رۆڵ بگرێتە ئەستۆی خۆی و هەموو ژنان لەئاكادیمیای ژن لەسەر زانستی ژن پەروەردە بكات.
لەكۆنگرەدا دەستنیشانكرا كە خۆبەرێكخستنكردن و خۆپاراستنی هەری مەزنە. لەبەرامبەر هەرجۆرە هێرشی چاندی، رۆحی و جەستەیی خۆپاراستن مەرجی ئەساسی تێكۆشانە. لەكەسایەتی ژنان دا سیستەمی پیاوسالار هێرشی نرخ و دەستكەوتە كۆمەڵایەتیەكانمان دەكات. لەسەر ئەو بنەمایە وەك هێزی پاراستنی ژن ”هەپەژە” لە رۆژهەڵات و ئێران دا زانستی پاراستن بۆنیاد بنین، سیستەمی خۆپاراستن و رێكخستن كردن ئەركی ئەساسییە و لەجیهاندا پێویستە هەڵوێستی خۆی لەبەرامبەر بەدەستدرێژی و هێرشی سەر ژنان نیشان بدات.
لەچوارەمین كۆنگرەی كژاردا یەك لەخاڵە هەرە سەرەكیەكان پاراستنی سروشت بوو. داگیركەری و تاڵان لەسەر سروشتی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران هێرشی لەسەر بوونی ژن و كۆمەڵگەیە. بەلەناوبردنی سروشت مرۆڤایەتی نرخی مێژوویی و ژیانی كۆمەڵگەكان لەناو دەبات. لەسەر ئەو ئەساسە بەچەمكی خاوەنداری كردن و پاراستنی سروشت، پاراستنی كۆمەڵگە تێكۆشانمان لەبەرامبەر بەداگیركاری بەشێوەیەكی بەهێز بەرێوە بچێت.
كۆنگرەكەمان بەبەرفراوانی لەسەر رۆڵی ژنانی گەنج نرخاندنی كرد و دەستنیشانی كرد كە ژنانی گەنج هێزی هەری رادیكاڵن لەبەرامبەر بەسیستەمی پیاو ـ دەوڵەت. رژێمی ئێران بەهێرشەكانی خۆی لەسەر ژنانی گەنج تۆڵەی خۆی لەشۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی وەردەگرێت. ژنانی گەنج بەچالاكی و تێكۆشانی رادیكاڵی خۆیان هەموو بەشەكانی تری كۆمەڵگەیان بەشداری شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی كرد. كۆنگرەی چوارەمین دەستنیشانی كرد كە هیچ هێزێكی سەركۆتكار ناتوانێت پێش بەهێزی گەنجان بگرێت. یەكینەكانی ژنانی گەنج ”كەژەجەرە” ئامانجیەتی لەسەر بنەمای خۆبەرێكخستن كردن و خۆپاراستن خۆ بگەینێتە هەموو ژنانی گەنج لەرۆژهەڵات و ئێران.
لەم چوارچێوەیەدا چوارەمین كۆنگرەی كژار بەخۆبەرێكخستن كردنێكی بەرفراوان، بە تێكۆشانێك لەهەر قۆناخێكی تر رادیكاڵتر لەقۆناخی داهاتوودا ئەو بڕیار و راسپاردانەی وەرگیراون بخاتە بواری كردەییەوە. بەهیوا و باوەڕی و هەیەجانێك كە لەكۆنگرەی چوارەمیندا دەركەوتووە، كژار وەك رێكخستنێكی پێشەنگ لەرۆژهەڵات و ئێراندا بۆ هەموو هێوا و داواكاری ژنان ببێتە وەڵام.
بژی رێبەر ئاپۆ
بژی یەكێتی ژنان
ژن، ژیان، ئازادی
کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان