مانگی ئادار ٢٤ ژن لە باکووری کوردستان و تورکیا کوژراون

بە گوێرەی ئاماری توندوتیژی لە مانگی ئاداردا، کە ژن نیوز تۆماری کردووە، ٢٤ ژن و دوو منداڵ کوژراون، ئەمەش بە شێوەیەکی گوماناوی تۆمارکراوە.

ناوەندی  هەواڵ

 

بەگوێرەی ئامارەکانی توندوتیژی لە مانگی ئاداردا کە ژن نیوزت تۆماری کردووە، ٢٤ ژن و دوو منداڵ کوژراون و جارێکی دیکە بە شێوەیەکی گوماناوی تۆمارکراوە.

 

زۆربەی ژنان لە ئیستەنبوڵ کوژراون

لە کوتاهیا یەک، موغڵا یەک، مێرسین دوو، بەتلیس یەک ئیزمیر یەک، ئەدەنە یەک، ئیستەنبوڵ ٨، ئەرزروم سوو، ئیلح یەک،  کۆجالی یەک، دیلۆک ۱یەک، ئامەد یەک چاناککالی یەک و ئەنقەرە دوو ژن کوژران.

 

ژنان جارێکی دیکە لەلایەن کەسانی نزیکیانەوە کوژراون

٨ ژن لەلایەن ئەو پیاوانەوە کە هاوسەرگیریان لەگەل کردوون، سێ لەلایەن ئەو پیاوانەوە کە لێیان جیابوونەتەوە، ژنێک بەهۆی ئەوەی دەیویست جیا ببێتەوە، یەک ژن لەلایەن پیاوێکەوە کە نەیدەناسی، دوو ژن لەلایەن ئەو پیاوانەی لەگەڵیان دەژیان، یەکێکیان لەلایەن باوکییەوە، سێ ژن لەلایەن منداڵەکانیانەوە کوژران، یەکێکیان لەلایەن براکانیانەوە و ژنێکی دیکەش لەلایەن پیاوێکی نەناسراوەوە کوژراوە.