زیاتر لە ٨ کەس لە تەقینەوەیەکدا لە عەزاز گیانیان لەدەستدا

ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوەڕاستی بازاڕێکی بەناوبانگ لە شاری عەزازی حەلەب تەقییەوە و بەهۆیەوە یاتر لە ٨ کەس گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای ئەوەی خۆپیشاندانەکان لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ دەستیپێکرد و بوو بە شەڕێکی خوێناوی، دەوڵەتی تورکیا هێرشی سەربازی لە وڵاتەکەدا دەستپێکرد و ناوچەیەکی گەورەی لەسەر سنووری تورکیا و سووریا داگیرکرد، لەوانە چەندین شار و شارۆچکەی گەورە وەک عەزاز داگیرکراون و هێرش و تەقینەوە تێیاندا بەردەوامی هەیە.

 

لە عەزازی داگیرکراو، ئێوارەی ٣٠ی ئادار، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوەڕاستی بازاڕێکی بەناوبانگدا تەقییەوە. زیاتر لە ٨ کەس گیانیان لەدەستداو بەلایەنی کەمەوە ٢٣ کەسی دیکە برینداربوون.

 

بەپێی ڕێکخراوی سووریی بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ، تەقینەوەکە بووە هۆی زیانی ماددی گەورە و ئاگرکەوتنەوە لە شوێنەکە، تیمەکانی فریاکەوتنی خێرا و تیمەکانی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن ڕۆیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

 

تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ.