نێرگس محەمەدی بە جلوبەرگی ئارەزوومەندانە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە

نێرگس محەمەدی سەرەڕای فەرمانی دادگای تاران، بە بەرگێکی ئارەزوومەندانەوە بۆ ئەنجامدانی پشکنین گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

ناوەندی هەواڵ

 

نێرگس محەمەدی، چالاکوانی مافی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٣، لە پەڕەی ئینستاگرامەکەیەوە ڕایگەیاند، بە جلوبەرگی ئارەزوومەندانەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

ئەم چالاکوانەی مافی مرۆڤ وێڕای فەرمانی نووسراوی دادگای تاران کە نووسراوە، "قەدەغەکردنی ناردنی بە بێ حیجاب"، "بۆ جاری دووەم و سێهەم بەبێ حیجاب و مانتۆ و تەنوورە چووەتە نەخۆشخانە" بە ئامادەبوونی "ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی هەواڵگری، پاراستنی زیندانەکان، فەرماندە و ئەفسەرانی پۆلیس" گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

بە پێی ئەو زانیارییانەی لە پەیجی ئینستاگرامی ئەم چالاکوانەی مافی مرۆڤ بڵاو کراوەتەوە، دوای پشکنین ڕەوانەی زیندان کراوەتەوە.

 

نێرگس محەمەدی یەکێکە لەو زیندانییە سیاسییانەی، کە سەرەڕای سەرەڕای سەرکوت و ئەشکەنجەی توند لە زینداندا، بەردەوامە لە خەبات دژی یاساکانی پیاوسالاری.