"ژنانی ئەفغانستان لە ماڵەکانیاندا گۆشەگیر کراون"

لەیلا بەسیم، یەکێکە لە چالاکوانانی ئەفغانستان پەیامێکی بۆ ٨ی ئادار بڵاوکردەوە و دەڵێت:" ژنانی ئەفغانستان زیاتر لە جاران مەحکومن بە گۆشەگیری و دواکەوتوویی لە ڕادەبەدەر.

کابول

 

لەیلا بەسیم، یەکێک لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی ژنانی ناڕازی ئەفغانستان، پەیامێکی بەبۆنەی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی ژنان بڵاوکردەوە و باسی لە دۆخی ژنانی ئەفغانستان کرد، کە لە ماڵەکانیاندا گۆشەگیر کراون و لە هەموو مافەکانیان بێبەشن.

 

لەیلا بەسیم دەڵێت؛

"ئەمڕۆ ٨ی مارس، ڕۆژی یادکردنەوەی ژنە قارەمان و ئازاکانمانە کە ئازادی و یەکسانییان بەدیهێناوە، ئەمڕۆ ژنانی ئەفغانستان زیاتر لە جاران مەحکومن بە گۆشەگیری و دواکەوتوویی لە ڕادەبەردەر، ئەمڕۆ ژنانی ئەفغانستان لە گۆشەگیرییەکی ناوماڵدا ژیان بەسەردەبەن، ئەمڕۆ ژنانی ئەفغانستان لە هەموو مافە ئینسانی و مرۆییەکانیان دوورخراونەتەوە لەلایەن گروپێکەوە کە ئایدۆلۆژیایەکی ژنکوژییان هەیە، بەداخەوە ژنانی ئەفغانستان ڕێز لە ٨ی ئادار بە ئاهەنگ یاد دەکەنەوە لەکاتێکدا ئایندەیەکی نادیاریان هەیە، منیش ئەم ڕۆژە دەقۆزمەوە بۆ داواکردن لە هەموو ژنانی جیهان و سەرجەم ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی مافی ژنان بێن و پابەندبوون بە ژنانی جیهان و ڕەگ و ڕیشەی ستەم و ستەمکاری و جیاکاری ڕەگەزی لە ڕیشە دەرکێشن."