ئەو ژنانەی داوای دادپەروەری بۆ کەسوکاریان دەکەن، لێیان دراوە و دەستگیرکران

کەسوکاری ئەو دەستبەسەرکراوانە کە لە بەردەم دادگای ئیستەنبوڵ داوای دادپەروەرییان دەکرد، لێیاندرا و دەستبەسەر کران ئاماژە بەوەکرا، بە دەستبەسەرکردنی ئەو دایکانە ناتوانن ئەو نادادپەروەری و کۆمەڵکوژییانەی کە لە زیندانەکاندا ئەنجامی دەدەن بشارنەوە.

ئەستەنبوڵ

 

لە هەفتەی شانزەهەمینی چالاکییەکان بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری، کەسوکاری ئەو نەخۆش و بەندکراوانەی کە دەستبەسەر کراون، لەبەردەم دادگای ئیستەنبوڵ گردبوونەوە، ئەندامانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) پشتیوانیان لە داواکارییەکانی بنەماڵەی دەستبەسەرکراوانی زیندانەکانی تورکیا کرد.

 

پۆلیس ڕێگری لە چالاکی کەسوکاری دەستبەسەرکراوان کرد، کە دژی سەپاندنی بڕیاری قەدەغەکردنی یەک مانگ چاوپێکەوتنی دەستبەسەرکراوان لەلایەن حاکمی ناوچەی کاگیت هانە ناڕەزایەتییان دەربڕی، زوله‌یها گولوم، نوێنەری هەدەپە لە ئەستەنبوڵ، دەربارەی بڕیاری قەدەغەکردنەکە وتی: سەپاندنەکە بڕیارێکی فاشیستییە، کە دان بە ماف و یاساکاندا نانێت و دان بە ئەدای دیموکراسیدا نانێت، هەروەها خستییەڕوو کە دایکان بەهۆی داواکارییەکانیان بۆ ئازادکردنی ئەو دەستگیرکراوانەی بەدەست نەخۆشی درێژخایەن و چارەسەر نەکردنەوە دەناڵێنن، دەستبەسەرکراون و وتیشی: نابێت دەستگیرکراوەکان لە زیندانەکاندا بمرن، دەبێت دادپەروەری بچەسپێت.

 

سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی ئەو ژنانەی کە داوای دادپەروەرییان دەکرد، وتی: "حکومەت نایەوێت خەڵک بزانێت لە زیندانەکان چی ڕوودەدات، بە دەستبەسەرکردنی دایکان ناتوانن نادادپەروەرییەکانیان پەردەپۆش بکەن، ئێوە لە زیندانەکاندا کۆمەڵکوژی دەکەن".