شاندێکی نێودەوڵەتی سەردانی نوێنەرایەتی کۆنگرەی ستاریان کرد لە سلێمانی
شاندێکی نێودەوڵەتی سەردانی نوێنەرایەتی کۆنگرەی ستاریان کرد و ڕایانگەیاند دەیانەوێت خهبات و شۆڕشی گهلی کورد دژ به دهوڵهتی تورکیا بناسن و ببنه پردی نێوان گەلی کورد و گەلی خۆیان.
سلێمانی
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی شاندێکی ئاشتی نێودەوڵەتی کە پێکهاتوون لە کۆمەڵێک گەنجی کۆمۆنیست و ئیکۆلۆژیست و ڕۆژنامهنووس، سەردانی نوێنەرایەتی کۆنگرەی ستاریان لە باشووری کوردستان کرد و لەلایەن لێمان شوێش، نوێنەری کۆنگرەی ستار و سلاڤا سلێمان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار پێشوازیان لێکرا.
لە دیدارەكەدا نوێنەرانی كۆنگرەی ستار زانیارییان لەبارەی كارەكانیان لە رۆژئاوا و باشووری كوردستان دا و خەباتی سیاسی و ڕۆڵ و پێشەنگایەتی ژنی کوردیان بۆ شاندەکە باسکرد.
ئهندامانی شانده نێودهوڵهتییهکه باسیان له مهبهستی هاتنی ئهوان بۆ کوردستان کرد و ڕایانگهیاند که دهیانهوێت خهبات و شۆڕشی گهلی کورد دژ به دهوڵهتی تورکیا بناسن و ببنه پردی نێوان گەلەکەیان و کورد، بۆ ئەوەی بتوانن ڕۆڵێکی هاوبەش لە دژی سیستەمی سەرمایەداری جیهانی بگێڕن.
کاتیا لە ئوسترالیاوە ئەندامی شاندەکەیە، ئاماژەی بەوەدا کە دهیانهوێت سهردانی كوردستان بكهن بۆ ئهوهی باشتر له خهباتی ژنانی كورد تێبگهن و وتی: گرنگترین خاڵ ئەوەیە کە ژن و ژینگە لەناو خەباتی ژنان لە کوردستان بە جیا مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت، هەروەها ستراتیژی ئێستای دژ بە توندوتیژی دژی ژنان گرنگە، چونکە لە وڵاتی ئێمەدا توندوتیژی دژ بە ژنان لە هەمان عەقڵیەتەوە ئەنجام دەدرێت، دەمەوێت ژنان لە وڵاتەکەم و هەموو جیهان سوودمەند بن لە پەروەردەی ژنانی کورد، من کاریگەر بووم بە خەباتی سیاسی ژنان لە کوردستان.
کاتیا جهختی له خهباتی هاوبهشی ژنان له جیهان كردهوه و وتی: یەکڕیزی ژنان لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا گرنگە، بۆیە پێویستە ئێمە وەک ژن بتوانین هاوئاهەنگی لە کار و چالاکی ژناندا دروست بکەین، هاتنی من بۆ کوردسان هۆکارێکە بۆ ئەوەی من چەندین ئەزموونی باش لە خەباتی ژناندا بەدەستبهێنم.
شاندی نێودەوڵەتی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەردەوام دەبێت لە سەردانەکانی بۆلای لایەنەکانی باشووری کوردستان.