مەبجەل ئەدیب، چالاکوانی ژنان کۆچی دوایی کرد

مەبجەل ئەدیب عارف بابان، کەسایەتی ناسراوی چالاکوانی ژنان لە شاری لەندەن کۆچی دوایی کرد.

ناوەندی هەواڵ

مەبجەل ئەدیب لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا لە لایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە وەک یەکەمین فەرمانبەری ژن خەڵات کرا، کە خەڵاتەکەی بریتی بوو لە  ٥٠ هەزار دینارییەکی زێڕی پوخت.

 

 مەبجەل ئەدیب عارف بابان لەدایکبووی خێزانێکی شاری سلێمانییە و دانیشتوی شاری بەغداد بوون، لە ساڵی ١٩٥١ وەک یەکەم ژن لە بانکی ناوەندی دامەزراوە و چەندین پلەو پۆستی وەرگرتووە.

 

 دواجار بەرلەوەی ساڵی ١٩٧٦ لەژێر فشاری سیاسییدا واز لە کارەکەی بهێنێت، جێگری بەڕێوەبەری گشتی دەرکردن (الإصدار)، بووه.

 

ئەمڕۆ ٥ی شوبات، لە شاری لەندەنی بەریتانیا کۆچی دوایی کرد.