پەیامی بەرخۆدان لە تیل تەمرەوە: ئێمە لێرە دەبین

یازی شەلۆ کە لە گوندی میجێبرا لە هێڵی ئاگری ناوچەی تیل تەمر نیشتەجێیە، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی شەرمەزار کرد کە زیانی بە ژێرخانی ناوچەکە و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان گەیاند و پەیامی بەرخۆدانی خۆی بە ڕوونی دەربڕی.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە- دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، دوای هێرشەکەی ئەنقەرە، بیانوویەکی دەستکەوت بۆ زیادکردنی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئەنجامدانی هێرشێکی هەمەلایەنەی زەمینی و ئاسمانیم دەیان هێرشی ئاسمانی بۆسەر وێستگەکانی ئاو و کارەبا و بیرە نەوتییەکان ئەنجامدرا و زیانێکی زۆریان بە ژێرخانی هەرێمەکان گەیاند. هاوکات لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان و ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ گیانیان لەدەستدا.

 

لە تیل تەمر هێرش کرایە سەر بە چەکی قورس هێرشکرایە سەر گوندی دێرارە لە باکووری شارۆچکەکە و گوندی تەویلە لەسەر ڕێگای M4 لەلایەن فڕۆکەی سیخوڕیەوە کراوەتە ئامانج، سەرەڕای هەموو هێرشە جینۆسایدەکان، کاری بیناسازی لەلایەن خەڵکی مەدەنیەوە بەردەوامە بۆ نوێکردنەوەی خانووە قوڕەکانیان، یازی شەلۆ کە لە گوندی میجێبرا لە هێڵی ئاگری ناوچەی تیل تەمر نیشتەجێیە، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی شەرمەزار کرد، کە زیانی بە ژێرخانی ناوچەکە و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان گەیاندووە.

 

٤ ساڵە هێرشەکان بەردەوامن

یازی شەلۆ خستیەڕوو، بەردەوام ڕووبەڕووی هێرش و تۆپباران دەبنەوە، کە ماوەی ٤ ساڵە بەردەوامە و  لە ئەنجامدا ژێرخانی هەرێم وەک کارەبا و ئاو پچڕاوە و ئەمەش سەختی بۆ ژیانی هاوڵاتیانی ناوچەکە دروست دەکات، وتیشی: لەکاتی تۆپبارانەکەدا ناچار دەبین ڕوو لە ناوچە چۆڵەوانەکان بکەین و دوای وەستانی تۆپبارانەکە دەگەڕێینەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆمان، زۆر ماڵی گوندەکە وێران بوون، هێرشەکە هۆکار بوو، دەکرێت تۆپبارانەکە لەم ساتەدا ڕووبدات، ڕۆژ یان شەو و لە چ کاتێکدا تۆپباران ڕوودەدات و ئەمەش چەند ڕۆژێکە بە هەمان شێوەیە بەردەوامە.

 

لە ناو هێرش و تۆپدا بەرخۆدان بەردەوامە

یازی شەلۆ، کە لەگەڵ کوڕەکەی و هاوژینەکەی پێکەوە خەریکی خشت بڕینن، باسی چۆنیەتی بنیادنانی ژیانێکی لە نێوان تۆپباران و هێرشەکاندا کرد و وتی: یان لە ماڵەوەین یان بڕیارە پەموو کۆبکەینەوە، ئێستاش دەستمان کردووە بە خشت بڕین بۆ دروستکردنی خانووەکەمان، ساڵانە ماڵەکانمان نوێ دەکەینەوە، چونکە خشتەکان بەو شێوەیەن، دەبێت هەموو ساڵێک نوێیان بکەیتەوە، ئێستا هەموو کەسێک لە گوندەکەدا بە پێی توانای خۆی خانووی خۆی دروست دەکات و لێرە هەمووان ئامادەن پێشوازی لە زستان بکەن.

 

"با دەوڵەتی تورک خاکی ئێمە بەجێبهێڵێت"

یازی شەلۆ پەیامی خۆی بۆ داگیرکەران و خەڵکی گشتی بەم شێوەیە دەربڕی: "دەوڵەتی تورکیا لێرە هیچ مافێکی نییە، تکایە با خاکەکەمان بەجێبهێڵن، چونکە ئەگەر بمانویستایە ماڵەکانمان بەجێبهێڵین، ئێستا لێرە و لە ژێر هێرش و تۆپبارانی ڕۆژانەدا نەدەژیاین، ئایا دەکرێت وا بە ئاسانی واز لە خاکەکەمان و هەموو ئەو شتانە بهێنین کە لێرە دروستمان کردووە؟ تەنانەت لە ئاستی مردنیشدا دەمرین بەڵام ناڕۆین.

 

یازی شەلۆ ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ کەسێک لە دەمانچەی داگیرکەران و چەتەکانیان ڕزگاری نەبووە و لێدوانەکەی درێژکردەوە و دەڵێت: نەک هەر خاوەن گوندەکە لە گوندەکە دان، بەڵکو ئەو هاوڵاتییە مەدەنیانەی کە ناچار بوون کۆچ بکەن لێرە نیشتەجێ بوون، کۆچبەرێک کە بەهۆی هێرش و گیان لەدەستدان پەنای بۆ گوندەکە بردبوو، لە ئەنجامی تەقاندنی تۆپێکی داگیرکەران گیانی لەدەستدا و دوو کۆچبەری دیکەش برینداربوون، نەک هەر ئەوە، لێرەدا زۆرێک زیانیان پێگەیشت و برینداربوون، لەنێویاندا منداڵ.

 

"ئێمە لێرە دەبین"

یازی شەلۆ بە وتی "یەکەم و دوا خواستی ئێمە ڕۆیشتنی داگیرکەرانی تورکیایە لە خاکەکەمان" کۆتایی بە قسەکانی هێنا و وتی: داوا لەو دەوڵەتانە دەکەین کە بوونەتە گەرەنتی ڕۆڵ ببینن و دەوڵەتی تورکیا لە سەر خاکەکەمان دەربکەن، بۆ نموونە هێندە هێرشەکان زۆرن، هەندێک جار تەنها دەوریەی هێزەکانی ڕووسیا لە گوندەکەدا دەبینین، کاتێک ئەو کۆچبەرە لە ئەنجامی تۆپەکانی داگیرکەران گیانی لەدەستدا، ڕووسەکان هاتن و سەیری شوێنە زیانلێکەوتووەکانیان کرد، گوایە سەلامەتییان بۆ گوندەکە دابین کردووە، بەڵام کاتێک لە گوندەکە بوون، تورکەکان هێرشیان کرد و دوای ئەوە هێرش بۆ سەر گوندەکە هەبوو، هاتنیان وەک گاڵتەجاڕی وایە، ئەگەر نەتوانن خۆیان بپارێزن چۆن دەمانپارێزن؟ بەڵام هەلومەرج هەرچییەک بێت ئێمە لێرە دەبین.