ئیلینا ڕیباکینا سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی

ئیلینا ڕیباکینا یاریزان، توانی بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانیەتی میامی، دوای ئەوەی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە یەک کۆمەڵە لە ماریا ساکاری یۆنانی کە پلەی هەشتەمی جیهانە بردییەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئیلینا ڕیباکینا بەرزترین پلەی هەیە لە پاڵەوانێتی میامی ئۆپن بە هەبوونی ١٠٠٠خاڵ ماوەتەوە، دوای ئارینا سابالینکای ژمارە دووی جیهان و کۆکۆ غاوفی پلەی سێیەم.

 

بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر یەک کۆمەڵە، ئیلینا ڕیباکینا یاریزانی کازاخی کە لە پلەی چوارەمی جیهاندایە، دوێنێ، سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی میامی ئۆپن، دوای سەرکەوتنە سەختەکەی بەسەر ماریا سەکاری یۆنانی کە پلەی هەشتەمی بەدەستهێنا لە جیهاندا.

 

ئیلینا ڕیباکینا بۆ ماوەی دوو کاتژمێر و ٤٨ خولەک یاریی کرد تا توانی بە ئەنجامی ٧-٥، ٧-٦، ٤-٦ بەسەر ڕکابەرەکەیدا زاڵ بێت ئەوەش بە بەرزترین پلە دادەنرێت کە لە یارییەکەدا ماوەتەوە، دوای هەردوو ئارینا سابالینکای ژمارە دووی جیهان و کۆکۆ غاوف ژمارە سێی جیهان.

 

لە قۆناغی پێش کۆتاییدا، ئیلینا ڕیباکینا ڕووبەڕووی یاریزانی بێلاڕوسی ڤیکتۆریا ئازارێنکا دەبێتەوە، دوای ئەوەی لە یارییەکدا کە کەمتر لە سێ کاتژمێری خایاند بەسەر یاریزانی کازاخستی یولیا پوتنیتسیفا بە ئەنجامی ٦-٧، ٦-١ی بردنەوەی بەدەستهێنا.