ڕژێمی ئێران لە کێلی گۆڕی شۆڕشگێران دەترسێت و دەیانشکێنێت

ڕژێمی ئێران بە وێرانکردنی گۆڕی ئەو کەسانەی لە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا گیانیان لەدەستداوە، هەوڵ دەدات ڕێگری لە کۆبوونەوەی خەڵک لە سەر گۆڕەکان بگرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ئەو وێنە و گرتە ڤیدیۆییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی حوزەیران، لە گۆڕستانی ئایچی سەقز، شۆفڵ و گلێدەرەکان کاریان لەسەر گۆڕی ژینا ئەمینی دەکرد، بە مەبەستی دروستکردنی گۆڕی نوێ لە دەوروبەری تا خەڵک بتوانن بێنە گۆڕستان و یادی گیان لەدەستداوان بکەنەوە.

 

زەهرا سەعیدیانجو، خوشکی میلاد سەعیدیانجو کە لە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا گیانی لەدەستدا، باسی لە تێکدانی بەردی گۆڕی براکەی کرد و ڕایگەیاند کە وشەی "شەهید" لەسەر بەردی گۆڕی میلاد سەعیدیانجۆ خەت خەت کراوە.

 

دایکی ئەبولفەزل ئادینزادە چەند ڕۆژێک پێش لە دایکبوونی کوڕەکەی لە شکاندنی شووشە و گڵۆپی گۆڕی کوڕەکەی ئاگادارکراوەتەوە، پێشتر چە ندین بنەماڵەی ئەو کەسانەی لە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا گیانیان لەدەستداوە، هەواڵی شکاندنی گۆڕەکانیان بڵاوکردووەتەوە، ئەمەش ترسی دەسەڵات لە کێل و گۆڕی شۆڕشگێران دەردەخات.