دوو ژن بەهۆی تێکۆشانیان دژی داگیرکەران لەسێدارە دراون
سەدەیەک بەسەر لە سێدارەدانی هەریەک لە "ڕایا و سکینە"ی میسری تێپەڕبووە کە دژی بەریتانیانی داگیرکار لە ساڵی ١٩١٩ تێکۆشاون.

ناوەندی هەواڵ
حوریە فرغەلی، ئەکتەر، چەند مانگێک بەر لە ئێستا، ڕایگەیاند بە نیازی بەشداریکردنە لە کارێکی نوێدا بە ناوی "بێتاوانی ڕایا و سکینە"، کە باس لە ژیانی ئەو دوو ژنە دەکات پێش سەدەیەک لەسێدارەدراون.
ڕایا و سکینە دوو ژنی میسری بوون و بەهۆی ئەوەی لە دژی داگیرکاری و دەسەڵاتی بەریتانیا تێکۆشانیان ئەنجامداوە، لەسێدارە دراون، ژیانی ئەو دوو ژنە کەلە مێژوودا بە تاوانبار ناسراون، لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ١٩٢١ لەسەر بنەمای بیرۆکەیەک نوسراوەتەوە ڕایا و سکینە لە شۆڕشی ١٩١٩ دژی بەریتانییەکان شەڕیان کردووە، هەر بۆیە بە تاوانبار ناسراون و لەهەمان ساڵدا لە باکوری پارێزگای ئەلبەهیرە لە باشووری ئەسکەندەریە لەسێدارەدراون.
کاتێک هەواڵی کوشتنی ئەو دوو ژنە بڵاودەکرێتەوە، هەندێک پەسەندیان کرد و هەندێکی دیکە بە کوشتنێکی پلان بۆ داڕێژراو بەناویان کرد، بە ڕای هاوڵاتیان ڕایا و سکینە دوو پاڵەوانن کە بەرگرییان لە خاکەکەیان کردووە دژی داگیرکاری.
محەمەد عەفیفی، پرۆفیسۆری مێژووی هاوچەرخ لە فاکەڵتی هونەری زانکۆی قاهیرە وتی: ئەو مێژووەی دەربارەی ڕۆڵی قارەمانانەی ڕایا و سکینە لە بەرەنگاربوونەوەی ئینگلیز نوسراوەتەوە ڕاستەقینەیە، دوو ژن بوون دژی داگیرکاری وەستاونەتەوە، هەروەها کوشتنیان بە یەکێک لە ترسناکترین ڕووداوەکانی سەدەی ڕابردوو دادەنرێت.
ت.پ