دوو خوشک لە گۆمێکی ئاودا خنکان
لە ناحیەی دارەشەکران-ی پارێزگای هەولێر، دوو خوشک لە گۆمێکی ئاودا خنکان.

ناوەندی هەواڵ
ئێوارەی یەکشەممە ١٧ی تشرینی یەکەم، لە ناحیەی دارەشەکران لە سنووری پارێزگای هەولێر دوو خوشک لە گۆمێکی ئاودا خنکان.
بەپێی زانیارییەکان ، "گۆمێکی ئاو لە پشت ماڵی ئەو دوو خوشکەوە بووە، دوای ئەوەی دەچنە لای گۆمەکە هەردووکیان دەکەونە نێو ئاوەکە و دەخنکێن.''
جێی ئاماژەیە، هەردوو خوشکەکە ناویان "بەسۆز و ئانیاز" ئەرشەدە.