فەهیمە سوڵتانی بۆ جارێکی دیکە دەستگیر کرایەوە

فەهیمە سوڵتانی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ئیسفەهانەوە دەستبەسەر کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

فەهیمە سوڵتانی، خوێندکاری یاسا لە زانکۆی تاران و یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"، جارێکی دیکە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپای ئیسفەهانەوە دەستبەسەر کرا.

 

ئەم خوێندکارەی بەشی یاسا کە پێشتر سزای دوو وەرزی ڕاگرتنی خوێندنی بەسەردا سەپێنرابوو، دوێنێ، ٦ی نیسان لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئیسفەهانەوە دەستبەسەر کرا و تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە بارەی هۆکاری دەستگیرکردنەکەی و بارودۆخی بڵاونەکراوەتەوە.

 

فەهیمە سوڵتانی لە کاتی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە شاری چوارباغ عەباسی ئیسفەهان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ زیندانی دامودەزگا ئەمنییەکان گوازرایەوە، پاش سێ مانگ لە دەستبەسەری، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

 

ئەم چالاکوانە خوێندکارە دوای ئازادکردنی، لەلایەن ئەنجومەنی دیسپلینی زانکۆی ئیسفەهانەوە بە دوو وەرز دوورخستنەوە لە خوێندن سزا درا.