"دوبارە بانگ دەكەین: چارەسەری ئەم كێشانە بكەین"
لە ٣٠٢ەمین ڕۆژی چاودێریی دادپەروەری بۆ زیندانیانی نەخۆش و ئازادکردنیان، بنەماڵەکان داوایان کرد کە کێشەکانی ناو زیندانەکان بەزووترین کات چارەسەر بکرێن.
ئامەد
کەسوکاری زیندانیانی نەخۆش و ئەو کەسانەی کە ئازادکردنیان دواخراوە، لە ٣٠٢هەمین ڕۆژی چاودێری داددا لە بەردەم پەیمانگای پزیشکی دادوەری ئامەد گردبوونەوە.
لە گردبوونەوەکەدا بەشێک لە پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی داکۆکی مافی مرۆڤ و زیندانیان بەشداربوون و پشتگیریان لە خێزانی زیندانیان و ئەو کەسانە کرد کە ئازادکردنیان دواخراوە.
هەردم مەروانی کە لە چالاکییەکەدا وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند کە هیچ کام لە داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکراون، "چەندین جار ڕەخنەمان لە دورخستنەوەی زیندانیان لە شارۆچکەی بنەماڵەکانیانی لێیە، گرتووە، بەهۆی دووری بەندیخانەکانەوە ناتوانین پەیوەندی لەگەڵ کەسوکارمان بکەین. ئێمە تەنها یەک مافی پەیوەندیمان هەیە و ئەویش بە تەلەفۆنە. بەڵام بۆ ئەوەش نزیکەی هەموو هەفتەیەک دەڵێن مۆبایلەکە خراپە. چۆن دەبێت هەموو زیندانەکان مۆبایلی خراپیان هەبێت؟ جارێکی تر دەیڵێینەوە، با زیندانییە نەخۆشەکان ئازاد بکرێن، ئەم کێشانە چارەسەر بکەن، چونکە ئەمە ئەگەر سزادانی خێزانەکانیان نەبێت چییە؟