ژنانی زیندانی سیاسی لە زیندانی ئەڤین: ژیانی مرۆڤ بەنرخە
ژمارەیەک ژنە زیندانی سیاسی زیندانیکراوی زیندانی ئەڤین نامەیەکی کراوەیان بڵاوکردەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی لەسێدارەدان و دەرکردنی سزای ناڕەوایان کرد.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/01/20230123-20230123-zndany-syasy-mhbws-dr-zndan-awyn2023-1-23-jpg33becd-image-jpg5f699b-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
٣١ زیندانی سیاسی و ئایدیۆلۆژیی زیندانیکراوی زیندانی ئەڤین نامەیەکی کراوەیان بڵاوکردەوە و خوازیاری ڕاگرتنی لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران و کۆتایی هێنان بە دەرکردنی حوکمی ناڕەوا لە ئێران بوون.
ئەم زیندانییە سیاسی و ئایدۆلۆژیانە بە ئاماژەدان بە حوکمی نادادپەروەرانە بەرامبەریان نووسیویانە: هەموومان بە کۆی گشتی ١٢٤ ساڵ زیندانیمان بەسەردا سەپێندراوە بەو جۆرە ڕێوشوێنە نادادپەروەرانە و ناڕوونە، کە تەمەنی چەند نەوەیەک دەکات.
ئەم زیندانیانەی زیندانیکراوی زیندانی ئەڤین لە تێزەکەیاندا نووسیویانە: ئێمە لەگەڵ هەموو ئایین و باوەڕێکی سیاسیداین (چالاکوانانی مافی ژنان، مارکسیست، چالاکوانانی مافی مرۆڤ، شارەزای ژینگە، چالاکوانانی خوێندکاران، کۆمۆنیست، فۆتۆگرافەر، مەسیحی، بەهایی، پاشایەتیخواز، ئەندامی دامەزراوەی نوخبەی نیشتمانی، توێژەر و چالاکوانی مافی منداڵان) لەگەڵ یەکتر قسە دەکەین و دەڵێین "نا" بۆ لەسێدارەدان، ئێمە بەرگری لە مافی ژیان دەکەین