زیندانی نەخۆش شاکیلا مۆنفارد لە داواکاری گشتی ئەشکەنجە درا

شاکیلا مۆنفارد کە ماوەیەک بەمەبەستی چارەسەر نەگەڕایەوە بۆ زیندان، سکاڵای یاسایی تۆمار کرد و ئەشکەنجە درا و دەستگیرکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

زیندانی سیاسی شاکیلا مۆنفارد کە لە ٢٢ی حوزەیران بە هۆی نەخۆشی گەدە بە مۆڵەتی ٥ ڕۆژە لە زیندان ئازاد کرابوو، بەهۆی داوای درێژکردنەوەی مۆڵەتەکەی بۆ چارەسەرکردن پێش کۆتایی هاتنی مۆڵەتەکەی جارێکی دیکە دەستگیرکرا.

 

شاکیلا مۆنفارد، کە ئەشکەنجە درا تا دەستی خوێنی لێهات، وتی: سەرۆکی داواکاری گشتی لە پشتەوە دەستی منی بەست و شەقێکی لێدام.

 

شاکیلا مۆنفارد کە لە زیندانی ئەڤین زیندانی کرابوو، لە نامەیەکدا ئەوەی ئەزموونی کردبوو بەم شێوەیە خستیەڕوو:

لە نەخۆشخانەی مەراد، دوای ئەوەی ئەندۆسکۆپیم بۆ کرا، چوومە داواکاری گشتی هەرێمی ٨ و لەلایەن مەعسومە شەغاغی، داواکاری گشتی من و باوکم سووکایەتیمان پێکرا, من نەخۆشی گەدەم هەیە و بەو پێیەی هێشتا پرۆسەی چارەسەرکردنم تەواو نەبووە، پێویستە هەندێک لێکۆڵینەوە بکرێت، لەگەڵ باوکم بۆ داواکاری زیادکردنی مۆڵەتەکە چوومە داواکاری گشتی، بەهۆی ئەوەی باوکم لە داواکاری گشتی منی پاراست، ڕەقەمەکەی باوکمیان لە مۆبایلەعکەم لابرد، سوکایەتیم پێکرا و توندوتیژیم بەرامبەر کرا، داواکاری گشتی مەعسومە شەغاغی بەرپرسیارە.

 

شاکیلا مۆنفارد، لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە لە هاوینی ٢٠٢٣ لە بەندیخانەی ئەڤینەوە بۆ نەشتەرگەری بەردی زراو بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەن ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵەخانی تاران کراوە، بەڵام پێش تەواوبوونی پڕۆسەی چاکبوونەوە گەڕێندراوەتەوە زیندان.