ژنانی ئێزدی نامەیان بۆ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا نارد
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی و یەکینەکانی ژنانی شەنگال نامەیەکیان بۆ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا نووسیوە و لە نامەکەدا ڕایانگەیاندووە، پێویستە دەستبەجێ گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان هەڵبگیرێت.
شەنگال
تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی و یەکینەکانی ژنانی شەنگال نامەیەکیان بۆ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا "DMME" نووسیوە و لە نامەکەدا ڕایانگەیاندووە، پێویستە دەستبەجێ گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد هەڵبگیرێت و کۆتایی بە سزا دیسپلینییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە دژی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بهێندرێت، بەپێی یاساکانی دادگای مافی مرۆڤ، مافی هیواخوازی بە عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد مسۆگەر دەبێت.
ناوەڕۆکی نامەکە بەم شێوەیەیە:
وەک پێکهاتەی ئێزیدی کۆمەڵگەیەکی ئاشتیخوازین و خاوەن کولتوور و بیروباوەڕی دیموکراسی هەزار ساڵەین، ٧٤ فەرمان لە لایەنی سیستمی پیاوسالاری زاڵەوە لەسەرمان جێبەجێکراوە، دوایین فەرمانیش لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ لەلایەن چەتەکانی داعشەوە بە شێوەیەکی دڕندانە بەسەر کۆمەڵگەکەماندا جێبەجێ کرا، لەو ڕۆژە سەختانەدا، لە ناو کۆمەڵکوژی و کۆچ و قڕکردندا، ئەو کەسەی بوو بە هیوای ژیانمان، بە رەنج و خوێنی خۆی شەنگالی لە دەستی داعش ڕزگار کرد و بە بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بوون، گەریلای ئازادی بوون، ئەمڕۆ بە بیرو فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، وەک ژن و کۆمەڵگەی ئێزدی خۆمان ڕێکخستووە.
"با دادگاکانی مافی مرۆڤ ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن"
لە درێژەی بەیاننامەکەدا، تیشک خراوەتەسەر ئەو گۆشەگیرییەی کە لە ئیمرالی هەیەو تێیدا هاتووە: ماوەی ٢٦ ساڵە ڕێبەری نەتەوەیی عەبدوڵڵا ئۆجالان بە شێوەیەکی نایاسایی لە ژوورێکی ئیمرالی لە ئەنجامی پیلانێکی نێودەوڵەتی زیندانی کراوە، لە ٢٥ی ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ەوە پارێزەران و بنەماڵەکەی ناتوانن بچنە ئیمرالی و هیچ زانیارییەک لە ڕێبەر ئاپۆ وەرناگیرێت، مێژووی زیندانی ئیمرالی و کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیا ناسراون، بۆیە دۆخێکی مەترسیدار بۆ ئێمە و ملیۆنان مرۆڤی ئازادیخواز هەیە، نیگەرانین، ئەگەر مافی مرۆڤ هەبێت کوا مافی مرۆڤ؟ بۆچی دادگای مافی مرۆڤ یاساکانی خۆی ناپارێزێت، یاساکانی خۆی پێشێل دەکات؟ دەوڵەتی تورکیا بە ئاگاداری هەموو جارێک سزای دیسپلین بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا دەسەپێنێت بۆ ڕێگریکردن لە مافی هیوا، دواجار لە ٣ی ئایاردا سزای ٦ مانگ بەسەردا سەپێندرا، بۆچی دادگای مافی مرۆڤ لێکۆڵینەوە لەم بابەتە ناکات؟ ڕوونە کە چاوی لێ دادەخەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی زیندانەکانی سەر بە وەزارەتی داد ڕایگەیاند، هیچ گۆشەگیرییەک لە ئارادا نییە، هەروەها وەزارەتی دادی دەوڵەتی تورکیاش ڕایدەگەیەنێت کە لە ئیمرالی هیچ گۆشەگیرییەک لە ئارادا نییە، بەڵام ئیمرالی ٢٦ ساڵە لە گۆشەگیریی دەرەوەی مرۆڤدا دەژی. سەرەڕای ئەوەی سەدان نامە بۆ سی پی تی نێردراوە، بۆچی تا ئێستا ڕاپۆرتەکان بۆ ڕای گشتی بڵاونەکراونەتەوە؟
"ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی مرۆڤایەتییە"
لە کۆتایی نامەکەدا هاتووە: پڕۆژەی ڕێبەر نەتەوەی دیموکراتیک چارەسەری هەموو قەیرانەکانی ئێستایە، ڕێبەر کلیلی ئاشتی و دیموکراسییە، ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی مرۆڤایەتییە، وەک ژنانی ئێزدی دەڵێین دادپەروەری و ئازادی بۆ ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری نەتەوەیی.
لەسەر ئەم بنەمایە:
١/ کۆتاییهێنان بە سزا دیسپلینییەکانی دەوڵەتی تورکیا.
٢/ سەردانی پزیشک بۆ ئیمرالی، هەروەها دیدار لەگەڵ بنەماڵەی ڕێبەر و پارێزەران.
٣/ پێویستە سی پی تی ئەنجامی ڕاپۆرتی سەردانەکەی ئیمرالی بۆ ڕای گشتی بڵاوبکاتەوە.
٤/ بەپێی یاساکانی دادگای مافی مرۆڤ، مافی هیوا بۆ ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ بکرێت و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت.