"بە شێوەیەکی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان ئازاد دەکەین و دەسکەوتەکانمان دەپارێزین"
ژنانی شاری سرین ئاماژەیان بەوەکرد، بیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان کە لە پێناو ئازادی گەلدا خەباتی کردووە سەرەڕای گۆشەگیریی لە بڵاوبوونەوەدایە، وتیان: بە پاراستنی دەستکەوتەکانمان بە شێوەیەکی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان ئازاد دەکەین.
نورشەن عەبدی
کۆبانێ- لە بەرامبەر گۆشەگیریی توندی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، کە لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ەوە لە زیندانی ئیمرالی ئەمنی باڵای جۆری F ڕاگیراوە، گەلی کورد و دۆستەکانیان لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ٧٤ ناوەند هەڵمەتیان بە دروشمی "ئازادی جەستەیی بۆ عەبدولا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەستپێکرد، له چوارچیوەی ئەو هەڵمەتەی کە له زۆر وڵات و شارەکانی جیهاندا بڵاو بووەتەوە، بیرو فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان لە چالاکییەکانی خوێندنەوە کە ژنان و گەنجان بەڕێوەی دەبەن تاوتوێ دەکرێت.
زانراوە کە زیندانییان بە ناوەکانی حەمیلی یەڵدرم، عومەرحەیری کۆنار و وەیسی ئاکتاش کە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان لە یەک زیندان ماونەتەوە، لە ٢٨ی ئادار بڕیارێکی نوێ درا کە کۆبوونەوەی خێزانی بۆ ماوەی سێ مانگ قەدەغە بکرێت، ناڕەزایەتییەکان لە دژی ئەم قەدەغەکردنەو ئەو گۆشەگیرییە نوێیەی کە لە ١٢ی نیسان پەسەندکرا، بەردەوامە، ژنانی شاری سرین لە کانتۆنی فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەڵسەنگاندیان بۆ ئەم بابەتە کرد.
گەلی عەرەب ڕێبەر ئۆجالان وەک ڕێبەر دەبینێت"
فاتمە ئەحمەد مۆلا،هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شاری سیرین، ئاماژەی بەوەکرد، پێش شۆڕشی ١٩ی تەمووز، ئیرادەی ژنان پشتگوێ خرا، بە بیری ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، کە دوای شۆڕش بۆ هەموو ناوچەکان بڵاوبووەوە ئەم دۆخە گۆڕا و وتی: ئەوەمان بینی، ئەم بیرە تاکە ڕێگایە بۆ ڕزگارکردنی خۆت و بەدەستهێنانی مافەکانت لە کۆمەڵگەدا، لە سایەی ئەو پەروەردەیەی وەرمان گرت، ئەمڕۆ کۆمەڵگە دەستی کردووە بە شکاندنی ئەو عەقڵیەتە پیاوانەی کە هەوڵی دەدا چەندین نەریت بەسەرماندا بسەپێنێت کە بوون و ڕۆڵی ئێمەیان سنووردار دەکرد، هێواش هێواش دەستی بە گۆڕانکاری کرد، گەلی عەرەبیش پێیان وایە کە ڕێبەر ئۆجالان ڕێبەرێکە لە پێناو مافەکانی هەموو گەلان تێدەکۆشێت.
"بە شێوەیەکی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان ئازاد دەکەین و دەسکەوتەکانمان دەپارێزین"
فاتمە ئەحمەد مۆلا تیشکی خستەسەر گۆشەگیریی توندی ئیمرالی و وتی: خەباتی ڕێبەر ئۆجالان بۆ دیموکراسی و ئاشتی حکومەتەکانی دزو تاڵانچی بێزار دەکات، هەر بۆیە بە پیلانێکی ترسناک دەستگیرکرا، لە یەکەم ڕۆژی دەستبەسەرکردنییەوە تووشی پیشێلکاری دڕندانە بوو، مەبەست لە درێژەدان بەو گۆشەگیرییە، دەستگیرکردنی بیری ئازادیخوازانەی ڕێبەر ئۆجالانە، بەڵام بیری ڕێبەر ئۆجالان گەیشتە ئێمە، بیرو تێڕوانینەکانی لە هەموو جیهاندا بڵاوبوونەوە، بەڵگەی ئەمەش ئەو سیستمەیە کە خەڵک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پێکەوە دەژین.
فاتمە ئەحمەد مۆلا ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی ئەو گۆشەگیرییە لاببرێت، پێویستە ژنان و گەل بەهێزتر بەشداری تەڤگەرەکە بکەن و وتی: لەمە بەردەوام دەبین چونکە لابردنی گۆشەگیری بە ئەرکی خۆمان دەبینین، بە پاراستنی دەستکەوتەکانمان لە ڕووی جەستەییەوە ڕێبەر ئۆجالان ئازاد دەکەین.
"'دەوڵەتی تورکیا ڕێبەر ئۆجەلانی بە جەستە دەستگیرکرد، بەڵام بیرۆکەکانی لەناو ئێمەدایە"
حەنان حەلید، هاوسەرۆکی ناوەندی کولتوورو هونەری سیرین ئاماژەی بەوەکرد، بیری عەبدوڵا ئۆجالان بە دەستگیرکردنی لە ڕووی جەستەییەوە لەناو هەموو جیهاندا بڵاو بووەوە، وتی: گەلی عەرەبی بۆ ئازادی خۆی قەرزاری بیرو فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالانە، گۆشەگیری لە ئیمرالی دژی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە، تورکیا ڕێبەر ئۆجالانی بە شێوەیەکی جەستەیی دەستگیر کرد، بەڵام بیرو فەلسەفەکانی لەناو ئێمەدا دەژی، ئەم بیرۆکانە بڵاودەکەینەوە و بەو بیرۆکانە دەژین، ئەو مۆدێلەی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جێبەجێمان کرد، بەرهەمی بیری ئازادە، پێویستە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان گۆشەگیریی ڕێبەرەکەمان لە زیندانی تورکیا ببینن و فشاری لەسەر دروست بکەن،
" بە شێوەیەکی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان ئازاد دەکەین"
ئەسما محەمەد، ئەندامی لیژنەی پەروەردەی کۆنگرەی ستار لە سیرین ئاماژەی بەوەکرد، ئیرادەیان هەیە بۆ شکاندنی گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان و دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی، وەک ژنانی عەرەب لە ساڵی ٢٠١٥ لە سایەی ئاشنابوون بە بیرو فەلسەفەی عەبدوڵڵا ئۆجالان، پێگەی خۆیان لە کۆمەڵگە و ڕۆڵی خۆیان و چۆنیەتی ئازادبوون دیاریکرد، وتی: لەبوارەکانی سیاسی و سەربازی و کۆمەڵایەتیدا جێگەی خۆمان گرتەوە و بەشداریمان لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەدا کرد، بیر و فەلسەفەی عەبدوڵڵا ئۆجالان بۆ کێشە کۆمەڵایەتییەکان وەک هەڕەشە لە لایەن حکومەتەکانەوە سەیر دەکرێت، هەر بۆیە گۆشەگیری توندتر دەکەن و هێرشەکان بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا زیاتر دەکەن، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بە پرۆسەیەکدا تێدەپەڕێت کە پێی دەوترێت جەنگی جیهانی سێیەم، لە پرۆسەیەکی وادا پەیوەندی ڕێبەر ئۆجالان لەگەڵ جیهانی دەرەوەدا دەپچڕێت، لەم قۆناغە گرنگەدا هەوڵ دەدەن ڕێگری لە ناساندنی پڕۆژەکە و چارەسەری قەیران و ململانێی هەموو گەلان بکەن، سەرەڕای هەموو بانگەواز و کردارەکان، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هیچ کارێک ناکەن بۆ لابردنی ئەو گۆشەگیرییە،
لە کۆتایی قسەکانیدا ئەسما محەمەد ئاماژەی بەوەکرد، باوەڕیان بە ئیرادەی خۆیان و ئیرادەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان هەیە و چاوەڕوانی هیچ لە هیچ کەسێک ناکەن و وتی: لە ڕووی جەستەییەوە ڕێبەر ئۆجالان ئازاد دەکەین و پیلانگێڕان تێکدەشکێنین، ئایدۆلۆژیاکەی فراوانتر دەکەین.