لە ٦ مانگدا هەزار و ٥٠٨ حاڵەتی شێرپەنجە تۆمار کراوە

نەخۆشخانەی هیوا تایبەت بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و خوێن، ئاماری تووشبووی نوێی بە شێرپەنجە لە شەش مانگی ڕابردووی نەخۆشخانەی بڵاوکردەوە، کە بریتیە لە هەزار و ٥٠٨ حاڵەت و بە نزیکەیی ٨-٩ کەس لە ڕۆژێکدا دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە شەش مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی هیوا تایبەت بە شێرپەنجە، لە بەرواری ١ی کانوونی دووەم بۆ ٣٠ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەزار و ٥٠٨ حاڵەتی نوێ بەشێرپەنجە تۆمار کراوە، کە دەکاتە نزیکەی ٢٥١ کەس لە مانگێکدا و ٨-٩ کەس لە ڕۆژێکدا.

 

ئامارەکە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

شێرپەنجەی مەمك ۲۳۸ حاڵەت، ڕێژەکەی ١٥.٧٨٪

شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە ۱٥۳ حاڵەت، ڕێژەکەی ١٠.١٥٪

شێرپەنجەی سیەکان ۹۷ حاڵەت، ڕێژەکەی ٦.٤٣٪

شێرپەنجەی لیمفۆما ۹۳  حاڵەت، ڕێژەکەی ٦٫۱۷.٪

شێرپەنجەی میزو میزەڕۆ ۹۱ حاڵەت، ڕێژەکەی ٦.٠٣٪

شێرپەنجەی پڕۆستات ۸٥ حاڵەت، ڕێژەکەی ٥.٦٤٪

شێرپەنجەی لۆکیمیا ٦۳ حاڵەت، ڕێژەکەی ٤.١٨٪

شێرپەنجەی مێشك ٦۲ حاڵەت، ڕێژەکەی ٤.١١٪

شێرپەنجەی گەدە ٥٥ حاڵەت، ڕێژەکەی ‌٣.٦٥٪

شێرپەنجەکانی دیکە ٥۷۱ حاڵەت، ڕێژەکەی ٣٧.٨٦٪

 

نەخۆشیەکانی دیەکی خوێن جگە لە شێرپەنجە، ٨٤١ چارەخوازی نوێ لە شەش مانگی یەکەم تۆمار کراوە.