سزای زیندانی تاهەتایی بەسەر هاوژینی شنیار هونەر کە بکوژەکەیەتی سەپێندرا
پارێزەری دۆسیەی شنیار هونەر ئاماژە بەوەدەکات، دادگای تاوانەكانی سلێمانی سزای زیندانیكردنی تاهەتایی بەسەر هاوژینەکەیدا، کە بکوژەکەیەتی، سهپاندووە، بەڵام بەو سزایە ڕازی نابن و دەبێت سزای لەسێدارەدان بیگرێتەوە.
ناوەندی هەواڵ
شەوی ١٩/٢٠ی شوباتی ٢٠٢٢، لە گەڕەكی كوردساتی شاری سلێمانی "شنیار هونەر"ی ٢١ ساڵ لەلایەن هاوژینەکەیەوە "هونەر ڕەشیدی ٢٤ ساڵ" سوتێندرا، شنیار خاوەنی دوو منداڵە و پاش پێنج ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ٢٣ی شوبات گیانی لەدەستدا.
لەهەمان شەوی تاوانەکەدا هاوسهرهكهى لهلایهن هێزهكانى پۆلیسهوه دهستگیر كرا و ئەمڕۆ ٤ی حوزەیران دوای زیاتر لە ساڵێک، پارێزەر ئاودێر عومهر، پارێزەری دۆسیەی شنیار هونەر، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دادگای تاوانەكانی سلێمانی سزای زیندانیكردنی تاهەتایی بەسەر هاوژینی شنیاردا سهپاند، هەروەها ئەو ژنە بە ڕەگەز عەرەبەی لەسەر دۆسیەکە بەتۆمەتی هاندانی هاوژینەکەی شنیار بۆ سوتاندنی دەستگیرکرابوو ئازاد كرا، چونكە هیچ تاوانێكی لە دژ نەسەلمێندراوە.
پارێزەرەکە وتیشی: بەڵام ئێمە بە بڕیارەکە ڕازینابین و تەمیزی دەکەینەوە، چونکە دەبوو سزاکە توندتر بێت، بەپێی یاسا سوتاندن دەچێتە چوارچێوەی کوشتن بەشێوەیەکی "وەحشیانە" و سزاکەی دەبێت لەسێدارەدان بێت.