خەڵکی مەخموور ماوەی ١٦ ڕۆژە لە دژی گەمارۆ بەرخۆدان دەکەن

لە ماوەی ١٦ ڕۆژی ڕابردوودا خەڵکی کامپی پەنابەرانی مەخموور بە بەردەوامی بەرەنگاری هەوڵەکانی سوپای عێراق بوونەتەوە بۆ گەمارۆدانی کامپەکە.

مەخموور

 

سوپای عێراق لە ٢٠ی ئایارەوە هەوڵدەدات کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" بە تەل و قولەی سەربازی گەمارۆ بدات، بۆ ئەو مەبەستە سەدان سەرباز و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی بۆ دەوری کامپەکە نارد، سوپای عێراق تا ئێستا سوورە لەسەر ئەم داواکارییە و خەڵکی مەخموور بەرخۆدان دەکەن.

 

خەڵکی مەخموور بە ژنان و منداڵان و گەنجان و بەساڵاچووانەوە بۆ ماوەی ١٦ ڕۆژە، بە شەو و ڕۆژ لە کەشوهەوای گەرمدا پاسەوانی چادرەکانی بەرخۆدان دەکەن و بەرخۆدان بەردەوامە.