ئەوروپا بە دووەم گەرمترین زستانیدا تێپەڕیووە

گەرمای ساڵی ٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٢ بووە دووەم گەرمترین زستانی ئەوروپا کە تا ئێستا تۆمارکراوە، ئەمەش لە دوای زستانی ساڵی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠ دێت.

ناوەندی هەواڵ

 

پلەکانی گەرما لە تەواوی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە، لە ئەوروپا دووەم گەرمترین زستان تۆمارکراوە، لە نێوان مانگەکانی کانوونی دووەم و شوباتدا تێکڕای پلەکانی گەرما ١.٤ پلەی سەدی بووە، ئەمەش لە سەرووی تێکڕای پلەکانی گەرماوە بووە لە نێوان ساڵانی ١٩٩١ بۆ ٢٠٢٠.

 

لە وڵاتانی ئەوروپا چەندین شوێنی خلیسکێنەی سەر بەفر ناچار بوون بۆ ماوەیەکی کاتی دابخرێن، چونکە بەرزی پلەکانی گەرما بووەتە هۆی توانەوەی بەفرەکەی، ژمارەی پێوانەیی پلەی گەرمی ناوچەکە لە چەندین وڵاتدا پلەی پێوانەی تۆمار کردووە، بۆ نموونە سویسرا بەرزترین پلەی گەرمی زستانی خۆی لە باکووری بەرزاییەکانی ئەلب تۆمار کردووە، کە پلەی گەرما ١٩.٤ بووە، باکووری ئیسپانیا لە نزیکەی ٢٥ پلەدا گەرمبوو، بەپێی داتاکانی کۆپەرنیکۆس پلەکانی گەرما بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و باکووری وڵاتانی سکاندیناڤیا بەرزبووەتەوە.

 

بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما هاوکات بووە لەگەڵ کەمی ڕێژەی بارانبارین، کە تا مانگی شوبات بەردەوام بووە، شیکارییەکانی سەنتەری کۆپەرنیکۆس ئاماژەی بەوەشکردووە، لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٣دا زۆربەی ڕۆژئاوا و باشووری ئەوروپا وشکبوونەوەی خاکیان تۆمارکردووە، کە لە ناوچە ئاستی شێی خاک دابەزیوە، لە ئیتاڵیا، هێڵی ئاوی دەریاچەی گاردا نزیکەی ٦٥ سم لە خوار ئاستی ئاساییەوەیە بۆ ئەم کاتەی ساڵ، هەروەها ئاوی ڕووباری پۆ و دەریاچەی ماجیۆر و کۆمۆ بە شێوەیەکی نائاسایی نزم بووەتەوە.

 

گەرمبوون بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤەوە لە سەرووی تێکڕای پێش پیشەسازییەوە لە ساڵی ٢٠١٧دا گەیشتە نزیکەی ١ پلەی سەدی، تا ساڵی ٢٠٢٤ بۆ ١.٥ پلە لە ئاستی ئاسایی دایە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تێکڕای پلەکانی گەرما، جەمسەرەکان دەتوێنەوە، بەپێی وتەی کۆپەرنیکۆس، سەهۆڵی دەریای جەمسەری باشوور بۆ ٪٣٤ لە خوار تێکڕای مانگی شوباتەوە دابەزیووە، کە نزمترین ئاستی تۆمارکردووە.