هەواڵەکانی ناوخۆ؛ شنۆ کەوتووەتە دەست گەل

خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکانی ئێران زیاتر لە حەوت ڕۆژە درێژەی هەیە و بە پێی ئەو ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوەتەوە بەشێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن خەڵکەوە کۆنتڕۆل کراوە و لە هێزە ئەمنییەکانی ئێران پاککراوەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوای بانگەوازی بۆ خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، ڕژێمی ئێران زیاتر لە ٢٦ چالاکوانی مەدەنی و سیاسی ڕاپێچی ئیتلاعات کراون و بەشێکیان دەستگیرکراون.

 

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند، به هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه ئەمنییەكانی ڕژێمی ئێرانەوە لەمیانەی ناڕەزایەتیەکانی دوای کوژرانی ژینا ئەمینی دەستیپێکردووە، لە ماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە ٥٠ کەس کوژراون و سەدان کەسیش برینداربوون تا ئێستاش ئەم ژمارەیە لە زیادبووندایە.

 

خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکانی ئێران درێژەی هەیە و بە پێی ئەو ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوەتەوە بەشێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەوانە شنۆ، مەریوان و بەشێک لە گوندەکانی دەوری سنە لەلایەن خەڵکەوە کۆنتڕۆڵکراوە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران کراونەتە دەرەوە لێی و بەشێکیشیان هەڵهاتوون، بەپێی دواین زانیاریش فەرماندەی سوپا بە هەلیکۆپتەر لە شارەکە چووەتە دەرەوە.

 

دەوترێت لە ئێستادا سەرجەم هێڵەکانی پەیوەندیکردن لە شاری شنۆ پچڕاوە، بەڵام خەڵکی شنۆ بەردەوامن لە بەرگریکردن لە شارەکە و ڕێگە نادەن هێزەکانی سوپا بێنەوە ناو شارەکە.