بکوژی باوک و کچە شەنگالییەکە دۆزرایەوە

پۆلیسی دهۆک دەستگیرکردنی بکوژی فاروق میرزا خەلەفی ڕاگەیاند، تاوانبارەکە دانی بەوەدا ناوە کە کچەکەشی کوشتووە.

ناوەندی هەواڵ

 

٥ی ئاب، باوک و کچێک بە ناوی فاروق میرزا خەلەف و ئاخین فاروق، کە دانیشتووی کامپی چەم مشکون لە سنوری ئیدارەی زاخۆ و لە پێکهاتەی شەنگالین بێسەروشوێن بوون، دوای چەند ڕۆژێک تەرمی فاروق میرزا خەلەف لە باخچەیەکی شاری دهۆکدا دۆزرایەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا لە ئۆپراسیۆنێکدا لە گەڕەکی سەرهەڵدانی شاری دهۆک بکوژەکە دەستگیرکراوە، ئەوەشیان ڕاگەیاند کە تاوانبار دانی بەوەدا ناوە، ئاخین خەلەفی ٦ ساڵانەشی کوشتووە.

 

دوای ڕێکارەکانی پۆلیسی دهۆک تۆمەتبار ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ دەکرێت.