دایکانی شەممە: ونبووانی بوومەلەرزەکە لە کوێن؟

دایکانی شەممە لە چالاکی هەفتەی ٩٣٥دا لە چارەنووسی ئەو کەسانەیان پرسی کە لە بوومەلەرزەکە دیارنەماون و داوای دامەزراندنی هەماهەنگی ونبووەکانیان کرد.

ئەستەنبوڵ

 

دایکانی شەممە هەموو هەفتەیەک چالاکی ڕێکدەخەن بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کە لەکاتی دەستبەسەرکردنیاندا دیار نەماون و بۆ لێپرسینەوە لە بکوژەکانیان هەموو هەفتەیەک چالاکی ڕێکدەخەن،  چالاکی هەفتەی ٩٣٥ لە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بەڕێوەچوو، دایکانی شەممە ئەم هەفتەیە پرسیاریان دەربارەی ونبووەکانی بوومەلەرزەکە کرد، کە هیچ زانیارییەک دەربارەیان نییە.

 

ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکەدا ون بوون لە کوێن؟

 

دایکانی شەممە ڤیدیۆی بوومەلەرزەکەیان لەسەر هەژماری میدیای خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە کە تێیدا وێرانکارییەکە نیشان دەدەن و لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، " ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکە ونبوون لە کوێن؟  ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان بەدوای کەسوکاریان دەگەڕێن بۆ ئەوەی بیانبینن بەڵام هیچ ڕێگایەک نیە، بە وتەی شایەتحاڵەکان، بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و تا ئێستا تۆمارەکانیان نەدیووە، سەرەڕای هەموو هەوڵەکان نەگەیشتوونەتە کەسوکارە ونبووەکانیان و ڕووداوی بوومەلەرزەکە کارەساتێکی سەختە بەسەر خەڵکدا هاتووە، ئەوان هێشتا دەرفەتیان نەبووە برینەکانیان ساڕێژ بکەن چونکە ناتوانن بەکەسوکاری خۆیان بگەن، ئازارێکی زۆر کاریگەری لەسەر ئەوان دروست کردووە، چونکە هیچ هەماهەنگییەک بۆ دۆزینەوەی ونبووانی بوومەلەرزەکە دروست نەکراوە، لە ئێستادا خێزانەکان بەتەنها ماونەتەوە."

 

هەروەها وتیشیان: "  داوا لەوەزارەتەکان دەکەین لە پێناو دۆزینەوەی ونبووانی بوومەلەرزەکە هەماهەنگی دروست بکەن، ئێمە بە دڵ و گیان لەگەڵ خێزانەکانمانین کە ناتوانین ئەو کەسانە بدۆزینەوە کە ونبوون، ئێمە لەگەڵ ئێوەین، تا ئیوە دەگەنە خۆشەویستەکانتان ئێمە لە چارەنووسی ئەوان دەپرسینەوە و بەدواداچوونی بۆ دەکەین".